یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2010 یاسای ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردن
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م : سه‌رۆكی ده‌سته بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی یازده‌م:
مادده‌ی یازده‌م: یه‌كه‌م: حوكمه‌كانی یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگه له‌هه‌رێمی كوردستان ژماره (8)ی ساڵی 2008 وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك نه‌بن و گوزارشتی ((سه‌رۆكی ده‌سته))ش جێگای ((وه‌زیر)) و گوزارشتی ((ده‌سته)) جێگای ((وه‌زاره‌ت)) ده‌گرنه‌وه له هه‌ر شوێنێكی یاسای ناوبراودا هاتبن. دووه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی دوانزده‌م:
مادده‌ی دوانزده‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوه و گوزارشتانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق. دووه‌م: ده‌سته: ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێمدا. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ده‌سته. چواره‌م: سه‌رۆك: سه‌رۆكی ده‌سته.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌سته‌یه‌ك داده‌مه‌زرێ به ناوی (ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق) كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێڕیی خۆی هه‌یه و له ڕووی كارگێڕییه‌وه به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌لكێ.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: ئامانجی ده‌سته ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن: یه‌كه‌م: پاراستن و چاككردنی ژینگه و په‌ره‌پێدانی بۆ رێگه گرتن له پیس بوونی و پارێزگاری كردن له پاك و خاوێنی و جوانیه‌تی هه‌رێم. دووه‌م: پاراستنی ژینگه و ته‌ندروستی گشتی له مه‌ترسییه‌كانی چالاكی و كاری زیانبه‌خش به ژینگه و مرۆڤــ. سێیه‌م: نه‌هێشتن و چاره‌سه‌ركردنی ئاسه‌واره‌كانی چه‌كی كیمیایی و ته‌قیوه‌كان به هاریكاریكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ پاككردنه‌وه‌ی كێڵگه‌كانی مین و پاشماوه‌كانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كه ده‌بنه مایه‌ی پیسبوونی ژینگه‌یی. چواره‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاریی ژینگه‌یی و پته‌وكردنی هه‌ست كردن به به‌رپرسیاریه‌تی تاك و كۆمه‌ڵ بۆ پاراستنی ژینگه و باشكردنی و كاراكردنی ڕۆڵی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و هاندانی ئه‌ركی خۆبه‌شین له‌و بواره‌دا.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: ده‌سته بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ئه‌م ئه‌ركانه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت: یه‌كه‌م: پێشنیاز كردنی سیاسه‌تی گشتی بۆ پاراستنی ژینگه له‌پیس بوون و كاركردن له پێناو چاككردنی جۆره‌كه‌ی و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ په‌سه‌ند كردنی. دووه‌م: دانانی پلانی ساڵانه و مامناوه‌ندی و درێژخایه‌ن بۆ پاراستنی ژینگه و چاككردنی. سێیه‌م: ده‌رچوواندنی رێنمایی تایبه‌ت به‌ده‌سنیشان كردن و به‌رزه‌فتیه‌كان و زانیاریی پێویستی ژینگه‌یی و چاودێری كردنی سه‌لامه‌تی ژینگه بۆ پرۆژه‌كان و سه‌لامه‌تی و دروستی جێبه‌جێكردنی ئه‌م رێنماییانه، له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی به‌ڵێن و په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ پاراستنی ژینگه و یاسا كار پێكراوه‌كان. چواره‌م: ئه‌نجامدانی ڕوپێو و پشكنینه‌كانی په‌یوه‌ست به‌پیسبوونی ژینگه و ئه‌و هۆكارانه‌ی كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی ژینگه و ئاماده‌كردنی نه‌خشه ژینگه‌یه‌كان هه‌یه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته سه‌رۆكێكی ده‌بێ به‌پله‌ی تایبه‌ت و خۆی سه‌رۆكی باڵایه‌تی و به‌رپرسه له‌كاره‌كانی و ئاراسته‌كردنی سیاسه‌ته‌كانی و سه‌په‌رشتی و چاودێری كردنی و هه‌موو بڕیار و فه‌رمان و رێنماییه‌كانی په‌یوه‌ندییان هه‌بێ به ئه‌ركه‌كانی ده‌سته و ده‌سته‌ڵاته‌كانی و هه‌موو كاروبارێكی هونه‌ریی و دارایی و كارگێڕیی به پێی حوكمه‌كانی یاسا له‌وه‌وه ده‌رده‌چن و به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌و جێبه‌جێ ده‌كرێن و خۆی به‌رپرسه له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا. دووه‌م: ئه‌وه‌ی به‌سه‌رۆكی ده‌سته داده‌مه‌زرێ ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه لێ بێته دی: 1. ده‌بێ له هاووڵاتیانی هه‌رێم بێت و دانیشتووی بێت. 2. ده‌بێ بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی به‌لانی كه‌م هه‌بێ و له‌بواری پسپۆڕییه‌كه‌ی خۆی لێهاتوویی و شاره‌زایی هه‌بێت. 3. خوو و ره‌وشتی باش بێ و به‌تاوانی جینایه‌ت یان كه‌تنی له‌كه‌دار به‌شه‌ره‌ف حوكم نه‌درابێ. 4. به‌شداریی له‌و تاوانانه نه‌كردبێ كه ده‌سته‌ڵاتی داپلۆسێنه‌ر ئه‌نجامی دابن. سێیه‌م: سه‌رۆك به‌مه‌رسومێكی هه‌رێمی و له‌سه‌ر پاڵاوتنی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دادمه‌زرێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته له‌م فه‌رمانگانه‌ی خواره‌وه پێكدێ و هه‌ر فه‌مارنگه‌یه‌كیش له‌وانه له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رێكه‌وه به‌رێوه ده‌چێت كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی له‌بواری پسپۆڕی فه‌رمانگه‌كه‌دا هه‌بێ و، ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌ده‌ن: 1. فه‌رمانگه‌ی كارگێڕي و دارایی و یاسایی. 2. فه‌رمانگه‌ی هۆشیاركردنه‌وه‌ی ژینگه‌یی و راگه‌یاندن. 3. فه‌رمانگه‌ی كاروباری هونه‌ری. 4. فه‌رمانگه‌كانی ژینگه له پارێزگاكانی هه‌رێمدا. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سته هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك له‌نوێ دابمه‌زرێنێت یان لێكیان بدات یان هه‌ڵیان بوه‌شێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی پێكهاته‌كانی ده‌سته و به‌پێی پێویستی كاره‌كانی.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته ئه‌نجومه‌نێكی ده‌بێ به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ده‌سته و له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكدێ: 1- نوێنه‌ری ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ی خواره‌وه كه له‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ: 1. وه‌زاره‌تی ناوخۆ. 2. وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار. 3. وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی. 4. وه‌زاره‌تی پلاندانان. 5. وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان. 6. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی. 7. وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی. 8. وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان. 9. وه‌زاره‌تی كاره‌با. 10. وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن. 11. وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده. 12. وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه. 13. وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان. 14. وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی. 2- أ- دوو ئه‌ندام له‌شاره‌زا و پسپۆڕانی بواری پاراستنی ژینگه به‌بڕیاری سه‌رۆكی ده‌سته. ب- نوێنه‌رێك له‌لیژنه‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه له‌پارێزگاكانی هه‌رێم. دووه‌م: سه‌رۆكی ده‌سته بۆی هه‌یه له‌كاتی پێویستدا نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه و ئه‌و لایه‌نانه‌ش بانگ بكات كه به وه‌زاره‌ته‌وه نه‌لكاون تا به‌شداری له‌كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ندا بكه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێ. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن مانگانه كۆ ده‌بێته‌وه و سه‌رۆك بۆی هه‌یه له‌كاتی پێویست بانگێشت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی كتوپڕ بكات و بڕیاره‌كان به زۆرینه‌ی ژماره‌ی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چن و له‌بارێكدا گه‌ر ده‌نگه‌كان یه‌كسان بوون ئه‌و لایه‌نه په‌سند ده‌كرێ كه سه‌رۆك ده‌نگی بۆ داوه‌و، له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نیشه راپۆرتی ساڵانه له‌سه‌ر بارودۆخی ژینگه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رزكاته‌وه.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م : یه‌كه‌م: له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی پارێزگار یا ئه‌وه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه و ئه‌ندامیه‌تی نوێنه‌ری ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه له‌بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی حه‌وته‌مدا ده‌ست نیشان كراون له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه له پارێزگا پێك ده‌هێنرێ و پێی ده‌گوترێ ((لیژنه‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه له‌پارێزگا)). دووه‌م: ئه‌و حوكمانه‌ی كه له‌مادده‌ی حه‌وته‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون سه‌باره‌ت به‌كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ده‌سته له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی پارێزگاش پیاده ده‌كرێت.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێكهاته‌كانی ده‌سته به پێره‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن.
مادده‌ی سیانزده‌هه‌م:
مادده‌ی سیانزده‌هه‌م: ئه‌م یاسایه له مێژووی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێ.