مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته سه‌رۆكێكی ده‌بێ به‌پله‌ی تایبه‌ت و خۆی سه‌رۆكی باڵایه‌تی و به‌رپرسه له‌كاره‌كانی و ئاراسته‌كردنی سیاسه‌ته‌كانی و سه‌په‌رشتی و چاودێری كردنی و هه‌موو بڕیار و فه‌رمان و رێنماییه‌كانی په‌یوه‌ندییان هه‌بێ به ئه‌ركه‌كانی ده‌سته و ده‌سته‌ڵاته‌كانی و هه‌موو كاروبارێكی هونه‌ریی و دارایی و كارگێڕیی به پێی حوكمه‌كانی یاسا له‌وه‌وه ده‌رده‌چن و به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌و جێبه‌جێ ده‌كرێن و خۆی به‌رپرسه له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا. دووه‌م: ئه‌وه‌ی به‌سه‌رۆكی ده‌سته داده‌مه‌زرێ ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه لێ بێته دی: 1. ده‌بێ له هاووڵاتیانی هه‌رێم بێت و دانیشتووی بێت. 2. ده‌بێ بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی به‌لانی كه‌م هه‌بێ و له‌بواری پسپۆڕییه‌كه‌ی خۆی لێهاتوویی و شاره‌زایی هه‌بێت. 3. خوو و ره‌وشتی باش بێ و به‌تاوانی جینایه‌ت یان كه‌تنی له‌كه‌دار به‌شه‌ره‌ف حوكم نه‌درابێ. 4. به‌شداریی له‌و تاوانانه نه‌كردبێ كه ده‌سته‌ڵاتی داپلۆسێنه‌ر ئه‌نجامی دابن. سێیه‌م: سه‌رۆك به‌مه‌رسومێكی هه‌رێمی و له‌سه‌ر پاڵاوتنی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دادمه‌زرێ.