مادده‌ی یازده‌م: یه‌كه‌م: حوكمه‌كانی یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگه له‌هه‌رێمی كوردستان ژماره (8)ی ساڵی 2008 وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك نه‌بن و گوزارشتی ((سه‌رۆكی ده‌سته))ش جێگای ((وه‌زیر)) و گوزارشتی ((ده‌سته)) جێگای ((وه‌زاره‌ت)) ده‌گرنه‌وه له هه‌ر شوێنێكی یاسای ناوبراودا هاتبن. دووه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.