مادده‌ی هه‌شته‌م : یه‌كه‌م: له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی پارێزگار یا ئه‌وه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه و ئه‌ندامیه‌تی نوێنه‌ری ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه له‌بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی حه‌وته‌مدا ده‌ست نیشان كراون له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه له پارێزگا پێك ده‌هێنرێ و پێی ده‌گوترێ ((لیژنه‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه له‌پارێزگا)). دووه‌م: ئه‌و حوكمانه‌ی كه له‌مادده‌ی حه‌وته‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون سه‌باره‌ت به‌كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ده‌سته له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی پارێزگاش پیاده ده‌كرێت.