مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته له‌م فه‌رمانگانه‌ی خواره‌وه پێكدێ و هه‌ر فه‌مارنگه‌یه‌كیش له‌وانه له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رێكه‌وه به‌رێوه ده‌چێت كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی له‌بواری پسپۆڕی فه‌رمانگه‌كه‌دا هه‌بێ و، ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌ده‌ن: 1. فه‌رمانگه‌ی كارگێڕي و دارایی و یاسایی. 2. فه‌رمانگه‌ی هۆشیاركردنه‌وه‌ی ژینگه‌یی و راگه‌یاندن. 3. فه‌رمانگه‌ی كاروباری هونه‌ری. 4. فه‌رمانگه‌كانی ژینگه له پارێزگاكانی هه‌رێمدا. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سته هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك له‌نوێ دابمه‌زرێنێت یان لێكیان بدات یان هه‌ڵیان بوه‌شێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی پێكهاته‌كانی ده‌سته و به‌پێی پێویستی كاره‌كانی.