مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته ئه‌نجومه‌نێكی ده‌بێ به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ده‌سته و له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكدێ: 1- نوێنه‌ری ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ی خواره‌وه كه له‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ: 1. وه‌زاره‌تی ناوخۆ. 2. وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار. 3. وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی. 4. وه‌زاره‌تی پلاندانان. 5. وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان. 6. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی. 7. وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی. 8. وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان. 9. وه‌زاره‌تی كاره‌با. 10. وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن. 11. وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده. 12. وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه. 13. وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان. 14. وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی. 2- أ- دوو ئه‌ندام له‌شاره‌زا و پسپۆڕانی بواری پاراستنی ژینگه به‌بڕیاری سه‌رۆكی ده‌سته. ب- نوێنه‌رێك له‌لیژنه‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه له‌پارێزگاكانی هه‌رێم. دووه‌م: سه‌رۆكی ده‌سته بۆی هه‌یه له‌كاتی پێویستدا نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه و ئه‌و لایه‌نانه‌ش بانگ بكات كه به وه‌زاره‌ته‌وه نه‌لكاون تا به‌شداری له‌كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ندا بكه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێ. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن مانگانه كۆ ده‌بێته‌وه و سه‌رۆك بۆی هه‌یه له‌كاتی پێویست بانگێشت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی كتوپڕ بكات و بڕیاره‌كان به زۆرینه‌ی ژماره‌ی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چن و له‌بارێكدا گه‌ر ده‌نگه‌كان یه‌كسان بوون ئه‌و لایه‌نه په‌سند ده‌كرێ كه سه‌رۆك ده‌نگی بۆ داوه‌و، له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نیشه راپۆرتی ساڵانه له‌سه‌ر بارودۆخی ژینگه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رزكاته‌وه.