مادده‌ی چواره‌م: ده‌سته بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ئه‌م ئه‌ركانه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت: یه‌كه‌م: پێشنیاز كردنی سیاسه‌تی گشتی بۆ پاراستنی ژینگه له‌پیس بوون و كاركردن له پێناو چاككردنی جۆره‌كه‌ی و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ په‌سه‌ند كردنی. دووه‌م: دانانی پلانی ساڵانه و مامناوه‌ندی و درێژخایه‌ن بۆ پاراستنی ژینگه و چاككردنی. سێیه‌م: ده‌رچوواندنی رێنمایی تایبه‌ت به‌ده‌سنیشان كردن و به‌رزه‌فتیه‌كان و زانیاریی پێویستی ژینگه‌یی و چاودێری كردنی سه‌لامه‌تی ژینگه بۆ پرۆژه‌كان و سه‌لامه‌تی و دروستی جێبه‌جێكردنی ئه‌م رێنماییانه، له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی به‌ڵێن و په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ پاراستنی ژینگه و یاسا كار پێكراوه‌كان. چواره‌م: ئه‌نجامدانی ڕوپێو و پشكنینه‌كانی په‌یوه‌ست به‌پیسبوونی ژینگه و ئه‌و هۆكارانه‌ی كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی ژینگه و ئاماده‌كردنی نه‌خشه ژینگه‌یه‌كان هه‌یه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا.