مادده‌ی سێیه‌م: ئامانجی ده‌سته ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن: یه‌كه‌م: پاراستن و چاككردنی ژینگه و په‌ره‌پێدانی بۆ رێگه گرتن له پیس بوونی و پارێزگاری كردن له پاك و خاوێنی و جوانیه‌تی هه‌رێم. دووه‌م: پاراستنی ژینگه و ته‌ندروستی گشتی له مه‌ترسییه‌كانی چالاكی و كاری زیانبه‌خش به ژینگه و مرۆڤــ. سێیه‌م: نه‌هێشتن و چاره‌سه‌ركردنی ئاسه‌واره‌كانی چه‌كی كیمیایی و ته‌قیوه‌كان به هاریكاریكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ پاككردنه‌وه‌ی كێڵگه‌كانی مین و پاشماوه‌كانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كه ده‌بنه مایه‌ی پیسبوونی ژینگه‌یی. چواره‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاریی ژینگه‌یی و پته‌وكردنی هه‌ست كردن به به‌رپرسیاریه‌تی تاك و كۆمه‌ڵ بۆ پاراستنی ژینگه و باشكردنی و كاراكردنی ڕۆڵی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و هاندانی ئه‌ركی خۆبه‌شین له‌و بواره‌دا.