یاسای ژماره (6) ساڵی 1993یاسای به‌رێوه‌بردنی شاره‌وانییه‌كا
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: به نیازی دامه‌زراندنی شاره‌وانییه‌ك وه‌زاره‌ت نه‌خشه و وه‌سفی سنووری شارۆچكه‌كه ئاماده ده‌كاو له رۆژنامه‌ی ره‌سمی بڵاوی ده‌كاته‌وه و بۆ ماوه‌ی (30) رۆژ له شێوێنه گشتییه‌كاندا هه‌ڵده‌واسرێ. له‌و ماوه‌یه‌دا ناره‌زایی (اعتراچ) وه تێبینی فه‌رمانگه‌كانی هاوڵاتی یانی له‌سه‌ر وه‌رده‌گیرێن و له‌به‌ر رۆشناییان وه‌زیر ئه‌وه‌ی به باش بزانێ بریاری له‌سه‌ر ده‌دا و ده‌كرێ له ماوه‌ی ده رۆژدا له رۆژی ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌یه‌وه له لای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ناره‌زایی له‌سه‌ر ده‌رببردرێ. بڕیاری وه‌زیر ئه‌گه‌رله‌و ماوه‌یه‌دا ناره‌زایی درنه‌بردرا هه‌روه‌ها بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌گه‌ر ناره‌زایی ده‌ربردرا بوو له‌م باره‌یه‌وه بڕیاری كۆتایی ده‌بێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: شاره‌وانی به به‌یاننامه‌یه‌ك داده‌مه‌زرێ كه وه‌زیر ده‌ریده‌كا له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: سنووری شاره‌وانی به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی شاریوانی و سه‌لماندن له لایه‌ن وه‌زیره وه ده‌گۆردرێ كه ده‌بێ بڕیاره‌كه هۆی پێویستی گۆرینه‌كه و په‌سه‌ند كردنی له لایه‌ن وه‌زیره وه له‌گه‌ڵدا بێ.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ناوچه‌ی شاره‌وانی به پێی رێنوێنییه‌كی ناوه‌ندی له ئیه‌ن به‌رێوه‌به‌راێتی گشتی شاره‌وانییه‌كان و به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی نه‌خشه كێشانی ئاوه‌دانییه‌وه داده‌نرێ، ده‌كرێ به چه‌ند كه‌رتێكه‌وه و هه‌ر كه‌رتێك یا زیاتر به‌شێكی شاره‌وانی (قسم بلدی) تێدا ده‌بێ كه سه‌رپه‌رشتی ی كاره‌كانی شاره‌وانی، گه‌شت و گوزاریه‌كانی و جێ به‌جێ كردنی فه‌رمانه‌كانی ده‌كا. هه‌روه‌ها پێك هێنانی كه‌رته‌كان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و دانه‌پاڵ یه‌كتریان دیاریكردنی ناو و سنووره‌كانیان له چوارچێوه‌ی یه‌ك ناوچه‌ی شاره‌وانیدا به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی و په‌سه‌ندكردن له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانیه‌كانه‌وه ده‌بێ.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: شاره‌وانی ئه‌مانه‌ی ده‌بن: 1-ئه‌نجومه‌نێك كه ژماره‌ی ئه‌ندامانی له پێنج ئه‌ندام كه‌متر مه‌بێ و له بیست ویه‌ك زیاتر نه‌بێ و له گه‌لیدا سه‌رۆكی شاره‌وانی. 2-نه‌خشه و وه‌سفێكی سه‌لمێنراو (مصدقتان) له لایه‌ن وه‌زیره‌وه كه به فراوانی ناوی شاره‌وانییه‌كه و سنووره‌كانی تیاندابن.
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی فه‌رمانبه‌ر نین، له پۆلی تایبه‌تی (300) دینار و پۆلی مومتاز (250) دینار و پۆلی یه‌كه‌م (150) دینار و پۆله‌كانی تر (100) دینار خه‌ڵاتی مانگانه‌یان ده‌درێتێ.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن له یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌یدا به ده‌نگدانی نهێنی یه‌كێك له ئه‌ندامه هه‌ڵبژێردراوه‌كان به جێگری سه‌رۆك هه‌ڵدهبژێرێ.
مادده‌ی بیست و دووه‌م:
مادده‌ی بیست و دووه‌م: 1-ده‌بێ پاڵێوراو بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی(30) سی ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واو كردبێ و باوه‌رنامه‌ی دواناوه‌ندی یا هاوسه‌نگه‌كه‌ی (مایعادلها) هه‌بێ. 2-ده‌بێ ئه‌ندامه هه‌ڵبژێردراوه‌كان (30) سی ساڵی ته‌مه‌نیان ته‌واو كردبێ و ئه‌هلیه‌تی یاسای ته‌واویان هه‌بێ. 3-نابێ له‌سه‌رتاوانێكی له‌كه‌داركه‌ری شه‌ره‌ف یا به‌ند كردن به هۆی تاونی كوشتنی ئه‌نقه‌ست یا دزی كردن حوكم درا بێ یا به‌شداری یه‌كێ له‌و تاوانانه‌ی كردبێ كه ده‌سه‌ڵاتی دكتاتۆری له كوردستاندا نه‌خشه‌ی بۆ كێشاوه.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م:
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: نابێ ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی و هه‌ر كام له‌و ئه‌نجومه‌نانه‌ی به پێی یاسا هه‌ڵده‌بژێردرێن پێكه‌وه بكرێن.
مادده‌ی بیست و چواره‌م:
مادده‌ی بیست و چواره‌م: 1-ئه‌گه‌ر ئیحتیاته‌كان به‌شی پركردنه‌وه‌ی كورسییه چۆڵ بووه‌كانی ئه‌نجومه‌نیان نه‌كرد، هه‌ڵبژاردنی ته‌واو كه‌ر بۆ پركردنه‌وه‌یان ده‌كرێ. 2-ماوه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ئه‌ندامه نوێیه‌كان ته‌واوكه‌ری ماوه‌ی ئه‌ندامه‌كانی پێشوو ده‌بێ.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: 1- أ- ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ به‌و رێ و شوێنانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستی دان ئه‌و سكێچه بنچینه‌ییانه‌ی (التصامیم الاساسیه) كه له لایه‌ن نه‌خسه كێشانی ئاوه‌دانییه‌وه (التخگیگ العمرانی) ئاماده كراون بۆ هاوڵاتیان و په‌یوه‌ندی داران و فه‌رمانگه‌كان و لایه‌نه‌كانی تر بڵاو بكاته‌وه تا بۆ ماوه‌ی شه‌ست رۆژ له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌كه‌وه لێ ی ئاگادار بن و ئه‌و ناره‌زایی و پێشنیازانه‌ش وه‌رده‌گیرێن كه له‌و ماوه‌یه‌دا له باره‌یانه‌وه ده‌درێن به ئه‌نجومه‌ن. ب-به‌ڵام سه‌باره‌ت به سكێسه فراوانه‌كان و گۆردراوه‌كان و ئیفرازه‌كان بۆ ماوه‌ی (30 )سی رۆژ راده‌گه‌ێنریچن له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی هه‌مان رێ و شوێنی بڕگه‌ی (أ)ی سه‌رره‌وه‌دا. 2-ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ له‌و ناره‌زایی و پێشنیازانه ئه‌گه‌ر هه‌بوون بكۆلێته‌وه و له حاڵه‌تی ره‌ت كردنه‌وه یا قبوڵ كردنیاندا، ده‌بێ بڕیاره‌كه هۆی شیاوی له پاڵدا بێ و له هه‌موو حاڵه‌تێكیشدا ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ سكێچه‌كان له‌گه‌لچ ناره‌زایی و پێشنیازه قبوول كرا‌و و ره‌ت كراوه‌كاندا له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا له كۆتایی هاتنی راگه‌یاندنه‌كه‌وه بنێرێ بۆ به‌رێوه‌به‌ریه‌تی نه‌خشه كێشانی ئاوه‌دانی بۆ گۆرینی سكێچه‌كه له‌به‌ر رۆشنایی یان بڕیار له‌سه‌ر دانی. 3-سكێچه‌كان له رۆژی سه‌لماندنیان له لایه‌ن وه‌زیره وه به كار پێكراو داده‌نرێن.
مادده‌ی سی و دووه‌م:
مادده‌ی سی و دووه‌م: وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆیان هه‌یه داوی كردنه‌وه‌ی هه‌ر كارێك به شێوه‌یه‌كی كاتی بێ یا هه‌میشه‌یی له شاره‌وانی بكه‌ن كه ده‌شێ كردن له لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه باشتر و سوود به‌خشتر بێ، به مه‌رجێ شاره‌وانی هیچ مه‌سره‌فێكی نه‌كه‌وێته سه‌ر.
مادده‌ی سی و سێیه‌م:
مادده‌ی سی و سێیه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌ن له كاتی بریاردانیدا له‌سه‌ر هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك به پێی كه‌شف و سیفه‌ته‌كان و دوای لێكۆلینه‌وه و گفتوگۆ له‌سه‌ركردنی و دڵنیا بون له بوونی (اعتماد) له بووجه سه‌لمێنراوه‌كه‌یدا، كولفه‌كه‌ی دیاری بكا.
مادده‌ی سی و پێنجه‌م:
مادده‌ی سی و پێنجه‌م: 1-بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن له باره به به‌ش به‌شكردنی (تقسیم) خانووبه‌ره، سه‌لملندنی وه‌زیر یا ئه‌و كه‌سه‌ی كه پێی ده‌ولێ كه وه‌زیر كاره‌كه‌ی پێ ده‌سپێرێ و بۆشی هه‌یه هه‌ندێ له‌و مامه‌ڵانه له سنوورێكدا كه خۆی دیاری ده‌كا خۆی له‌م سه‌لملندنه به‌ده‌ر بكا. 2-بریاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر فكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ بووجه‌ی سه‌لمێنراوی شاره‌وانی ته‌رخان كراوه و له‌گه‌ڵ له گه‌لیدا به‌شدار بوونی به‌لێنكار (التعهد) و به‌لێنامه (عقد) و كرین ده‌بێ به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه بسه‌لمێنرێ: أ-وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم بۆ زیاتر له (1) ملیۆن دینار سه‌باره‌ت به پاره‌ی ته‌رخانكراو له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی ئاسایی‌دا (المیزانیه الاعتیادیه). ب-ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ زیاتر له (1) ملیۆن دینار سه‌باره‌ت به پاره‌ی ته‌رخانكراو له چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌ی گه‌شه پێدان. ج-وه‌زیر بۆی هه‌یه ئه‌و پاره‌یه‌ی له (1)ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێ چ له‌سه‌ر حیسابی بودجه‌ی ئاسایی بێ یا ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی نه‌جشه‌ی گه‌شه پێداندا ته‌رخان كراوه. د-ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی بۆ ئه‌و پاره‌یه‌ی زیاتر نه‌بێ له‌وه‌ی له ته‌نیشت هه‌ر یه‌كێ له پۆله كاندا دیاری كراوه. 1-پۆلی تایبه‌تی (000/150) سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار بۆ هه‌ر حاله‌تێك. 2- پۆلی تایبه‌تی (000/120) سه‌دو بیست هه‌زار دینار بۆ هه‌ر حاله‌تێك. 3- پۆلی تایبه‌تی (000/10) ده هه‌زار دینار بۆ هه‌ر حاله‌تێك. 4- پۆلی تایبه‌تی (000/5) پێنج هه‌زار دینار بۆ هه‌ر حاله‌تێك. 5- پۆلی تایبه‌تی (000/3) سێ هه‌زار دینار بۆ هه‌ر حاله‌تێك. 6- پۆلی تایبه‌تی (500/1) هه‌زارو پێنج سه‌د دینار بۆ هه‌ر حاله‌تێك.
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م:
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: نابێ بریاری جیا جیا بۆ پاره‌ی جیا جیا له یه‌ك پرۆژه‌دا بدرێ به بیانووی لادان له ده‌سه‌ڵاتی سه‌لماندنی (مصادقه) بڕیاره‌كانی سه‌رف كردنه‌وه.
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م:
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه بنچینه‌ی له‌بار بۆ ئاسانی ی جێ به‌جێ كردنی ئه‌و فه‌رمانانه‌ی دابنێ كه له‌م یاسایه و په‌یره‌و و رێنمایی یه‌كانیدا هه‌ن.
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م:
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م: یاسای فرۆشتن و به‌كرێدانی ماڵ موڵكی ده‌وڵه‌تی كارپێكراو (قانون بیع و ایجار اموال الدولیه النافژ) به سه‌ر ماڵ و موڵكی شاره‌وانیدا جێ به‌جێ بكرێ له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی ئه‌مانه‌دا: 1-وه‌زیرجێگه‌ی وه‌زیری دارایی ده‌گرێته‌وه. 2-ئه‌نجومه‌ن سه‌باره‌ت به ماڵی گوازراوه جێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه بردن (مجلس الاداره) ده‌گرێته‌وه. 3-شاره‌وانی بۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی و په‌سه‌ند كردن له لایه‌ن وه‌زیره‌وه، ئه‌و خانوو به‌رانه‌ی سوودیان لێ نابینرێ به هاو نرخ (بدل المثل) به موڵكداری دراوسێ یا بفرۆشێ. 4-شاره‌وانی بۆی هه‌یه له‌سه‌ر په‌سه‌ند كردنی له لایه‌ن وه‌زیره‌وه خانووبه‌ره‌ی خۆی به هاونرخ به لایه‌نه خێرخواز و ئاینیه‌كان بفرۆشێ. 5-خانوو به‌ره‌ی شاره‌وانی جگه له وانه‌ی كه بۆ نیشته جێكربوون ته‌رخان ده‌كرێن له یاسای فرۆشتن و به‌كرێدانی مال و مه‌ڵكی ده‌وڵه‌ت به ده‌رده‌كرێن. 6-شاره‌وانی بۆی هه‌یه لسه‌ر په‌سه‌ند كردنی وه‌زیر ئه‌و خانوو به‌رانه‌ی له رێگه‌ی كرین و موڵكسه‌ندییه‌وه (استملاك) بوونه‌ته موڵكی، هه‌ر به نرخه‌كه‌ی خۆیان بیان فرۆشی َ به فه‌رمانگه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمی یه‌كان (شبه رسمیه).
مادده‌ی سی نۆیه‌م:
مادده‌ی سی نۆیه‌م: شاره‌وانی بۆی هه‌یه سه‌روه‌ی شۆسته‌ی شه‌قامه‌كان بۆ مه‌به‌ستی دروستكردنی قات (طابق)ێكی تر یا زیاتر بفرۆشێ و ئه‌و مافه‌ش به پێی رێنمایه یه‌ك كه وه‌زیر ده‌ری ده‌كا به ناوی كریاره‌كه‌وه له فه‌رمانگه‌ی تۆماری مه‌ڵكداریدا تۆمار ده‌كرێ.
مادده‌ی چله‌م:
مادده‌ی چله‌م: شاره‌وانی كاتێ ده‌یه‌وێ ده‌ست له هه‌ر ماڵێ یا مافێك هه‌ڵبگرێ نابێ به كه‌متر له نرخه راستینه‌كه‌ی خۆی ده‌ستی لێ هه‌ڵبگرێ.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: شاره‌وانی له‌م شوێناندا داده‌مه‌زرێنرێ. 1-مه‌ڵبه‌ندی پارێزگا و ناحیه، چماره‌ی دانیشتوانی هه‌ر چه‌ندی بێ. 2-ئه‌و گوندانه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانیان له سێ هه‌زا ركه‌مترنین، له‌سه‌ر پێشنیازی به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كان و په‌سه‌ند كردن له لایه‌ن وه‌زیره‌وه. 3-ئه‌و شاره‌وانیانه‌ی پێش كاركردن به‌م یاسایه له‌و گوندانه‌ی دامه‌زراون كه ژماره‌ی دانیشتوانیا له‌و راده‌ی سه‌ره‌وه كه‌متر نیند ده‌مێننه‌وه. به‌ڵام وه‌زیر له‌سه رپێشنیاری به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كان بۆی هه‌یه هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه. 4-نزیكترین شاره‌وانی له‌و شوێنانه‌ی پێویست به دامه‌زراندنی شاره‌وانی تیایاندا ناكا، خزمه‌تگوزاری یان پێشكه‌ش ده‌كا.