مادده‌ی نۆیه‌م: ناوچه‌ی شاره‌وانی به پێی رێنوێنییه‌كی ناوه‌ندی له ئیه‌ن به‌رێوه‌به‌راێتی گشتی شاره‌وانییه‌كان و به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی نه‌خشه كێشانی ئاوه‌دانییه‌وه داده‌نرێ، ده‌كرێ به چه‌ند كه‌رتێكه‌وه و هه‌ر كه‌رتێك یا زیاتر به‌شێكی شاره‌وانی (قسم بلدی) تێدا ده‌بێ كه سه‌رپه‌رشتی ی كاره‌كانی شاره‌وانی، گه‌شت و گوزاریه‌كانی و جێ به‌جێ كردنی فه‌رمانه‌كانی ده‌كا. هه‌روه‌ها پێك هێنانی كه‌رته‌كان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و دانه‌پاڵ یه‌كتریان دیاریكردنی ناو و سنووره‌كانیان له چوارچێوه‌ی یه‌ك ناوچه‌ی شاره‌وانیدا به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی و په‌سه‌ندكردن له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانیه‌كانه‌وه ده‌بێ.