مادده‌ی بیست و دووه‌م: 1-ده‌بێ پاڵێوراو بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی(30) سی ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واو كردبێ و باوه‌رنامه‌ی دواناوه‌ندی یا هاوسه‌نگه‌كه‌ی (مایعادلها) هه‌بێ. 2-ده‌بێ ئه‌ندامه هه‌ڵبژێردراوه‌كان (30) سی ساڵی ته‌مه‌نیان ته‌واو كردبێ و ئه‌هلیه‌تی یاسای ته‌واویان هه‌بێ. 3-نابێ له‌سه‌رتاوانێكی له‌كه‌داركه‌ری شه‌ره‌ف یا به‌ند كردن به هۆی تاونی كوشتنی ئه‌نقه‌ست یا دزی كردن حوكم درا بێ یا به‌شداری یه‌كێ له‌و تاوانانه‌ی كردبێ كه ده‌سه‌ڵاتی دكتاتۆری له كوردستاندا نه‌خشه‌ی بۆ كێشاوه.