مادده‌ی سی و هه‌شته‌م: یاسای فرۆشتن و به‌كرێدانی ماڵ موڵكی ده‌وڵه‌تی كارپێكراو (قانون بیع و ایجار اموال الدولیه النافژ) به سه‌ر ماڵ و موڵكی شاره‌وانیدا جێ به‌جێ بكرێ له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی ئه‌مانه‌دا: 1-وه‌زیرجێگه‌ی وه‌زیری دارایی ده‌گرێته‌وه. 2-ئه‌نجومه‌ن سه‌باره‌ت به ماڵی گوازراوه جێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه بردن (مجلس الاداره) ده‌گرێته‌وه. 3-شاره‌وانی بۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی و په‌سه‌ند كردن له لایه‌ن وه‌زیره‌وه، ئه‌و خانوو به‌رانه‌ی سوودیان لێ نابینرێ به هاو نرخ (بدل المثل) به موڵكداری دراوسێ یا بفرۆشێ. 4-شاره‌وانی بۆی هه‌یه له‌سه‌ر په‌سه‌ند كردنی له لایه‌ن وه‌زیره‌وه خانووبه‌ره‌ی خۆی به هاونرخ به لایه‌نه خێرخواز و ئاینیه‌كان بفرۆشێ. 5-خانوو به‌ره‌ی شاره‌وانی جگه له وانه‌ی كه بۆ نیشته جێكربوون ته‌رخان ده‌كرێن له یاسای فرۆشتن و به‌كرێدانی مال و مه‌ڵكی ده‌وڵه‌ت به ده‌رده‌كرێن. 6-شاره‌وانی بۆی هه‌یه لسه‌ر په‌سه‌ند كردنی وه‌زیر ئه‌و خانوو به‌رانه‌ی له رێگه‌ی كرین و موڵكسه‌ندییه‌وه (استملاك) بوونه‌ته موڵكی، هه‌ر به نرخه‌كه‌ی خۆیان بیان فرۆشی َ به فه‌رمانگه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمی یه‌كان (شبه رسمیه).