مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: 1- أ- ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ به‌و رێ و شوێنانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستی دان ئه‌و سكێچه بنچینه‌ییانه‌ی (التصامیم الاساسیه) كه له لایه‌ن نه‌خسه كێشانی ئاوه‌دانییه‌وه (التخگیگ العمرانی) ئاماده كراون بۆ هاوڵاتیان و په‌یوه‌ندی داران و فه‌رمانگه‌كان و لایه‌نه‌كانی تر بڵاو بكاته‌وه تا بۆ ماوه‌ی شه‌ست رۆژ له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌كه‌وه لێ ی ئاگادار بن و ئه‌و ناره‌زایی و پێشنیازانه‌ش وه‌رده‌گیرێن كه له‌و ماوه‌یه‌دا له باره‌یانه‌وه ده‌درێن به ئه‌نجومه‌ن. ب-به‌ڵام سه‌باره‌ت به سكێسه فراوانه‌كان و گۆردراوه‌كان و ئیفرازه‌كان بۆ ماوه‌ی (30 )سی رۆژ راده‌گه‌ێنریچن له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی هه‌مان رێ و شوێنی بڕگه‌ی (أ)ی سه‌رره‌وه‌دا. 2-ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ له‌و ناره‌زایی و پێشنیازانه ئه‌گه‌ر هه‌بوون بكۆلێته‌وه و له حاڵه‌تی ره‌ت كردنه‌وه یا قبوڵ كردنیاندا، ده‌بێ بڕیاره‌كه هۆی شیاوی له پاڵدا بێ و له هه‌موو حاڵه‌تێكیشدا ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ سكێچه‌كان له‌گه‌لچ ناره‌زایی و پێشنیازه قبوول كرا‌و و ره‌ت كراوه‌كاندا له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا له كۆتایی هاتنی راگه‌یاندنه‌كه‌وه بنێرێ بۆ به‌رێوه‌به‌ریه‌تی نه‌خشه كێشانی ئاوه‌دانی بۆ گۆرینی سكێچه‌كه له‌به‌ر رۆشنایی یان بڕیار له‌سه‌ر دانی. 3-سكێچه‌كان له رۆژی سه‌لماندنیان له لایه‌ن وه‌زیره وه به كار پێكراو داده‌نرێن.