مادده‌ی شه‌شه‌م: به نیازی دامه‌زراندنی شاره‌وانییه‌ك وه‌زاره‌ت نه‌خشه و وه‌سفی سنووری شارۆچكه‌كه ئاماده ده‌كاو له رۆژنامه‌ی ره‌سمی بڵاوی ده‌كاته‌وه و بۆ ماوه‌ی (30) رۆژ له شێوێنه گشتییه‌كاندا هه‌ڵده‌واسرێ. له‌و ماوه‌یه‌دا ناره‌زایی (اعتراچ) وه تێبینی فه‌رمانگه‌كانی هاوڵاتی یانی له‌سه‌ر وه‌رده‌گیرێن و له‌به‌ر رۆشناییان وه‌زیر ئه‌وه‌ی به باش بزانێ بریاری له‌سه‌ر ده‌دا و ده‌كرێ له ماوه‌ی ده رۆژدا له رۆژی ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌یه‌وه له لای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ناره‌زایی له‌سه‌ر ده‌رببردرێ. بڕیاری وه‌زیر ئه‌گه‌رله‌و ماوه‌یه‌دا ناره‌زایی درنه‌بردرا هه‌روه‌ها بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌گه‌ر ناره‌زایی ده‌ربردرا بوو له‌م باره‌یه‌وه بڕیاری كۆتایی ده‌بێ.