مادده‌ی سی و پێنجه‌م: 1-بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن له باره به به‌ش به‌شكردنی (تقسیم) خانووبه‌ره، سه‌لملندنی وه‌زیر یا ئه‌و كه‌سه‌ی كه پێی ده‌ولێ كه وه‌زیر كاره‌كه‌ی پێ ده‌سپێرێ و بۆشی هه‌یه هه‌ندێ له‌و مامه‌ڵانه له سنوورێكدا كه خۆی دیاری ده‌كا خۆی له‌م سه‌لملندنه به‌ده‌ر بكا. 2-بریاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر فكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ بووجه‌ی سه‌لمێنراوی شاره‌وانی ته‌رخان كراوه و له‌گه‌ڵ له گه‌لیدا به‌شدار بوونی به‌لێنكار (التعهد) و به‌لێنامه (عقد) و كرین ده‌بێ به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه بسه‌لمێنرێ: أ-وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم بۆ زیاتر له (1) ملیۆن دینار سه‌باره‌ت به پاره‌ی ته‌رخانكراو له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی ئاسایی‌دا (المیزانیه الاعتیادیه). ب-ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ زیاتر له (1) ملیۆن دینار سه‌باره‌ت به پاره‌ی ته‌رخانكراو له چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌ی گه‌شه پێدان. ج-وه‌زیر بۆی هه‌یه ئه‌و پاره‌یه‌ی له (1)ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێ چ له‌سه‌ر حیسابی بودجه‌ی ئاسایی بێ یا ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی نه‌جشه‌ی گه‌شه پێداندا ته‌رخان كراوه. د-ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی بۆ ئه‌و پاره‌یه‌ی زیاتر نه‌بێ له‌وه‌ی له ته‌نیشت هه‌ر یه‌كێ له پۆله كاندا دیاری كراوه. 1-پۆلی تایبه‌تی (000/150) سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار بۆ هه‌ر حاله‌تێك. 2- پۆلی تایبه‌تی (000/120) سه‌دو بیست هه‌زار دینار بۆ هه‌ر حاله‌تێك. 3- پۆلی تایبه‌تی (000/10) ده هه‌زار دینار بۆ هه‌ر حاله‌تێك. 4- پۆلی تایبه‌تی (000/5) پێنج هه‌زار دینار بۆ هه‌ر حاله‌تێك. 5- پۆلی تایبه‌تی (000/3) سێ هه‌زار دینار بۆ هه‌ر حاله‌تێك. 6- پۆلی تایبه‌تی (500/1) هه‌زارو پێنج سه‌د دینار بۆ هه‌ر حاله‌تێك.