یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2010 یاسای ده‌سته‌ی گشتی هه‌رێمی كورد
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی به‌سه‌رۆكی ده‌سته داده‌مه‌زرێ پێویسته ئه‌م مه‌رجانه‌ی لێ بێته‌دی: 1. ده‌بێ دانیشتوانی كوردستان ـ عێراق بێت و له‌هه‌رێم نیشته‌جێ بێت. 2. ده‌بێ به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و لێهاتوویی و شاره‌زایی له‌بواری پسپۆڕییه‌كه‌ی خۆی هه‌بێت. 3. خوو و ره‌وشتی باش بێت و به‌تاوانێكی ئابڕووبه‌ر حوكم نه‌درابێ. 4. به‌شداریی له‌و تاوانانه نه‌كردبێ كه رژێمی به‌عس نه‌خشه‌ی بۆ كێشا بێت یان كردبێتی له عێراقدا. دووه‌م: سه‌رۆك به‌مه‌رسوومی هه‌رێمی و له‌سه‌ر پاڵاوتنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داده‌مه‌زرێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته له‌م فه‌رمانگانه‌ی خواره‌وه پێكدێ و هه‌ر فه‌رماگه‌یه‌كیش له‌وانه له لایه‌ن فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه ده‌چێت خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ له بواری پسپۆڕیی فه‌رمانگه‌كه‌ی و شاره‌زایی له كاره‌كه‌یدا هه‌بێ بۆ ماوه‌یه‌ك له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن: 1- ه‌رمانگه‌ی كارگێڕیی و دارایی. 2- فه‌رمانگه‌ی یاسایی و لێكۆڵینه‌وه‌كان و دیكۆمێنت كردن. 3- فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان و راگه‌یاندن. 4- فه‌رمانگه‌ی ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان. دووه‌م: ده‌سته راوێژكاری ده‌بێ و ژماره‌یان له دووان كه‌متر نه‌بێ. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه هه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك له ناو پێكهاته‌ی ده‌سته به پێی پێویستی كاره‌كه‌ی له نوێ دابمه‌زرێنێ یان لێكیان بدات یاخود هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته ئه‌نجومه‌نێكی ده‌بێ كه پێكدێ له سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كانی ده‌سته له‌گه‌ڵ دوو ئه‌ندامی راوێژكار و، سه‌رۆك بۆی هه‌یه داوای نوێنه‌ری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم بكات بۆ ئاماده بوون له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی به سیفه‌تی چاو‌دێر و، مافی وت‌ووێژیان ده‌بێ به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێ. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن مانگانه كۆده‌بێته‌وه و سه‌رۆك بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كت وپڕ بكات و راسپارده‌كان به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان وه‌رده‌گیرێن و له‌كاتی یه‌كسانبوونی ده‌نگه‌كان ئه‌و لایه‌نه په‌سند ده‌كرێ كه سه‌رۆك ده‌نگی له‌گه‌ڵدا ده‌دات. سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته راپۆرتی ده‌وری هه‌ر چوار مانگ جارێك له‌سه‌ر ئه‌رك و كاره‌كانی ده‌سته له‌ڕێگای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی كوردستان بكات.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه ئه‌رك و پسپۆرایه‌تییه‌كانی ده‌سته به پێره‌وێك ده‌ستنیشان بكات.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: سه‌رۆكی ده‌سته بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كرنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.
مادده‌ی یازده‌م:
مادده‌ی یازده‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی دوازده‌م:
مادده‌ی دوازده‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوه و ده‌ربڕینانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م: ده‌سته: ده‌سته‌ی گشتی له هه‌رێم بۆ ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ده‌سته. چواره‌م: سه‌رۆك: سه‌رۆكی ده‌سته. پێنجه‌م: ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان: ئه‌و ناوچانه‌ن كه له كوردستان ـ عێراق به پێچه‌وانه‌ی واقعی مێژوویی و جوگرافی دابڕێنراون و رێكاره‌كانی به‌عه‌ره‌ب كردن و گۆڕینی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه ده‌یانگرێته‌وه.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌سته‌یه‌ك پێكدێ به‌ناوی (ده‌سته‌ی گشتی له هه‌رێمی كوردستان بۆ ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان)وه كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێڕی هه‌یه و له‌باری كارگێڕییه‌وه به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌لكێ. دووه‌م: باره‌گای ده‌سته له پارێزگای هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێ و، ئه‌شێ نووسینگه له پارێزگاكانی هه‌رێم و ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان بكاته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: ده‌سته ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت: یه‌كه‌م: به‌دواداچوونی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و مادده ده‌ستووریانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كانه به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی 140 ی ده‌ستووری عیراقی فیدراڵ و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان. دووه‌م: هه‌ماهه‌نگی و هاریكاریی كردن له رێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاته‌كانی فیدرالی له هه‌موو كارێكی په‌یوه‌ندیدار بێ به دابین كردنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان بۆ دووباره نه‌خشه‌كێش كردنی سنووری كارگێڕیی هه‌رێم و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیان لێكه‌تووان و لابردنی ئاسه‌واره‌كانی سیاسه‌تی پاكتاوكردنی ره‌گه‌زیی و به‌عه‌ره‌ب كردن و كۆچ پێ كردنی به‌زۆر. سێیه‌م: هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی ناوچه دابڕاوه‌كان له كوردستان ـ عێراق و به‌دواداچوونی جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌كان تیایدا. چواره‌م: رێكخستن و به‌دواداچوونی كاروباری كۆچ پێكراوان و ده‌ركراوان له‌و ناوچانه‌ی ناكۆكییان له‌سه‌ره. پێنجه‌م: كۆكردنه‌وه‌ی و به‌دیكۆمێنت كردنی به‌ڵگه و رووداوی مێژووی په‌یوه‌ندیدار به ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: ده‌سته سه‌رۆكێكی ده‌بێ به‌پله‌ی وه‌زیر داده‌مه‌زرێ و، خۆی سه‌رۆكی باڵایه‌تی و به‌رپرسه له‌كاره‌كانی و ئاراسته‌كردنی سیاسه‌ته‌كانی و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری ده‌كات و له‌وه‌وه و به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌و هه‌موو بڕیار و فه‌رمان و رێنماییه‌ك ده‌رده‌چێ و جێبه‌جێ ده‌كرێن، له‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه په‌وه‌ندییان به ئه‌ركی ده‌سته و ده‌سه‌ڵاته‌كانی و هه‌موو كاروباره هونه‌ری و دارایی و كارگێڕییه‌كانیه‌وه هه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا و، به‌رپرسیشه له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.