مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته له‌م فه‌رمانگانه‌ی خواره‌وه پێكدێ و هه‌ر فه‌رماگه‌یه‌كیش له‌وانه له لایه‌ن فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه ده‌چێت خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ له بواری پسپۆڕیی فه‌رمانگه‌كه‌ی و شاره‌زایی له كاره‌كه‌یدا هه‌بێ بۆ ماوه‌یه‌ك له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن: 1- ه‌رمانگه‌ی كارگێڕیی و دارایی. 2- فه‌رمانگه‌ی یاسایی و لێكۆڵینه‌وه‌كان و دیكۆمێنت كردن. 3- فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان و راگه‌یاندن. 4- فه‌رمانگه‌ی ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان. دووه‌م: ده‌سته راوێژكاری ده‌بێ و ژماره‌یان له دووان كه‌متر نه‌بێ. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه هه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك له ناو پێكهاته‌ی ده‌سته به پێی پێویستی كاره‌كه‌ی له نوێ دابمه‌زرێنێ یان لێكیان بدات یاخود هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه.