مادده‌ی سێیه‌م: ده‌سته ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت: یه‌كه‌م: به‌دواداچوونی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و مادده ده‌ستووریانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كانه به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی 140 ی ده‌ستووری عیراقی فیدراڵ و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان. دووه‌م: هه‌ماهه‌نگی و هاریكاریی كردن له رێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاته‌كانی فیدرالی له هه‌موو كارێكی په‌یوه‌ندیدار بێ به دابین كردنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان بۆ دووباره نه‌خشه‌كێش كردنی سنووری كارگێڕیی هه‌رێم و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیان لێكه‌تووان و لابردنی ئاسه‌واره‌كانی سیاسه‌تی پاكتاوكردنی ره‌گه‌زیی و به‌عه‌ره‌ب كردن و كۆچ پێ كردنی به‌زۆر. سێیه‌م: هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی ناوچه دابڕاوه‌كان له كوردستان ـ عێراق و به‌دواداچوونی جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌كان تیایدا. چواره‌م: رێكخستن و به‌دواداچوونی كاروباری كۆچ پێكراوان و ده‌ركراوان له‌و ناوچانه‌ی ناكۆكییان له‌سه‌ره. پێنجه‌م: كۆكردنه‌وه‌ی و به‌دیكۆمێنت كردنی به‌ڵگه و رووداوی مێژووی په‌یوه‌ندیدار به ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان.