مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوه و ده‌ربڕینانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م: ده‌سته: ده‌سته‌ی گشتی له هه‌رێم بۆ ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ده‌سته. چواره‌م: سه‌رۆك: سه‌رۆكی ده‌سته. پێنجه‌م: ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان: ئه‌و ناوچانه‌ن كه له كوردستان ـ عێراق به پێچه‌وانه‌ی واقعی مێژوویی و جوگرافی دابڕێنراون و رێكاره‌كانی به‌عه‌ره‌ب كردن و گۆڕینی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه ده‌یانگرێته‌وه.