مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته ئه‌نجومه‌نێكی ده‌بێ كه پێكدێ له سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كانی ده‌سته له‌گه‌ڵ دوو ئه‌ندامی راوێژكار و، سه‌رۆك بۆی هه‌یه داوای نوێنه‌ری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم بكات بۆ ئاماده بوون له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی به سیفه‌تی چاو‌دێر و، مافی وت‌ووێژیان ده‌بێ به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێ. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن مانگانه كۆده‌بێته‌وه و سه‌رۆك بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كت وپڕ بكات و راسپارده‌كان به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان وه‌رده‌گیرێن و له‌كاتی یه‌كسانبوونی ده‌نگه‌كان ئه‌و لایه‌نه په‌سند ده‌كرێ كه سه‌رۆك ده‌نگی له‌گه‌ڵدا ده‌دات. سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته راپۆرتی ده‌وری هه‌ر چوار مانگ جارێك له‌سه‌ر ئه‌رك و كاره‌كانی ده‌سته له‌ڕێگای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی كوردستان بكات.