مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌سته‌یه‌ك پێكدێ به‌ناوی (ده‌سته‌ی گشتی له هه‌رێمی كوردستان بۆ ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان)وه كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێڕی هه‌یه و له‌باری كارگێڕییه‌وه به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌لكێ. دووه‌م: باره‌گای ده‌سته له پارێزگای هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێ و، ئه‌شێ نووسینگه له پارێزگاكانی هه‌رێم و ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان بكاته‌وه.