مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی به‌سه‌رۆكی ده‌سته داده‌مه‌زرێ پێویسته ئه‌م مه‌رجانه‌ی لێ بێته‌دی: 1. ده‌بێ دانیشتوانی كوردستان ـ عێراق بێت و له‌هه‌رێم نیشته‌جێ بێت. 2. ده‌بێ به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و لێهاتوویی و شاره‌زایی له‌بواری پسپۆڕییه‌كه‌ی خۆی هه‌بێت. 3. خوو و ره‌وشتی باش بێت و به‌تاوانێكی ئابڕووبه‌ر حوكم نه‌درابێ. 4. به‌شداریی له‌و تاوانانه نه‌كردبێ كه رژێمی به‌عس نه‌خشه‌ی بۆ كێشا بێت یان كردبێتی له عێراقدا. دووه‌م: سه‌رۆك به‌مه‌رسوومی هه‌رێمی و له‌سه‌ر پاڵاوتنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داده‌مه‌زرێ.