یاسای ژماره (25)ی ساڵی / 2004 یاسای وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردن
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1. هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی - عیراق. 2. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق. 3. وه‌زاره‌ت:وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن . 4. وه‌زیر:وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردنی هه‌رێم. 5. بریكار: جيَطري وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردنی هه‌رێم .
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: ئه‌رك و فرمان وه‌زاره‌ت: 1. پێشنیازكردنی پلانگه‌لی گشتی سیاسه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن له بوارگه‌له نیشته‌جێ كردن و بینایه‌و رێگاوبانی هه‌رێمدا (رێگاوبانی هاتوچۆی خێرا و پرد و تۆنێلیش له‌گه‌ڵدا بێ). 2. وه‌به‌ركارخستنی سیاسه‌تی بڕیاردراوو، پێشنیازكردنی پلانی ساڵانه‌و قۆناغه‌پلان و قۆناغی دوورمه ودا كه بۆ به‌كارخستنیان پێویستن. 3. ئاماده‌كردنی لێكۆلینه‌وه تایبه‌ته‌كان له چوارچێوه‌ی كه‌رتی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا، هه‌روه‌ها لێكۆلینه‌وه‌ی سوودی ئابووری و هونه‌ریی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه له چوارچێوه‌ی پلانی وه‌زاره‌تدا پێشنیاز ده‌كرێن. 4. دانانی هێلكارو به‌رنامه‌ی كاری پلانه ته‌سدیقكراوه‌كان وبه‌ركارخستنی پرۆژه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه، یان سپاردنیان به به‌ڵێنده‌ران. 5. دانانی هێلكاری ئه‌و پرۆژانه‌ی كه وه‌زاره‌ت خۆی ده‌یانخاته به‌ركار، هه‌روه‌ها دانانی هێلكاری ئه‌و پرۆژانه‌ش كه سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ن له‌سه‌ر داواكردنی ئه‌و وه‌زاره‌تانه یان له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. 6. پاراستن و ئیدامه پێدانی رێگاوبانه گشتییه‌كان، به‌رێگاكانی هاتوچۆی خێراییشه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانیه‌كان، هه‌روه‌ها پاراستن و وه‌گه‌ڕخستنی پێل و وێستگه میحوه‌رییه‌كانی كێش (الاوزان) و پرد‌و تونێله‌كان و زامنكردنی جیازی (الاثاث) و پاسه‌وانی كردنیان. 7. ئه‌و پرۆژانه‌ش كه پێی ده‌سپێردرێن، لهريَطةي داموده‌زگا هێلكارو كارڕاپه‌ڕاندنه‌كان خۆیه‌وه به ئه‌نجامیان ده‌گه‌یه‌نێ، یان ده‌یانسپێرێ به به‌ڵێنده‌ران. 8. له‌گەڵ ئه‌زمووندارانی بیانی یان ل له‌گەڵ كۆمپانیاكان یان ده‌زگا پسپۆره‌كاندا گرێبه‌ستی مۆر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له دایه‌ره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا ئیش بكه‌ن، یان هه‌ندێ كار ته‌واو بكه‌ن كه پێی سپێردراوه، ئه‌ویش به‌ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. 9. پێشنیازكردنی پلانگه‌ل و پرۆژه‌گه‌لی فراژووكاری (التنمویه) له چوارچێوه‌ی پلانه گشتییه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردنداو، جێ به‌جێ كردنیان به ته‌نسیق لهگهلَ لایه‌ن و وه‌زاره‌ته پێوه‌ندیداره‌كاندا. 10. ئاماده كردنی بوجه‌ی ئاسایی ساڵانه‌و بوجه‌ی پلانه‌كان و حساب و حسابكاری كۆتایی ساڵانه‌و، به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ لایه‌نی پێوه‌ندیدار بۆ ته‌سدیقكردنی. هه‌موو حساباتێكیشی ملكه‌چی دیوانی ریقابه‌ی دارایی یه.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: 1. وه‌زیر سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌و، به‌رپرسی یه‌كه‌می به‌ركارخستنی سیاسه‌تی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی به‌جێ هێنانی یاسا‌و پێڕۆو رێنماییه‌كانێتی. هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان و رێنماییه‌كیش له چوارچێوه‌ی ئه‌ركی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌و سه‌ڵاحییات و كاروباری دیكه‌ی ئیداری و دارایی و هونه‌رییدا، له وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چێ و بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆیشی به جێگری وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان یان هه‌ر كه‌سێكی شیاو دیكه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه بسپێرێ و، به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌رپرسه چونكه خۆیشی ئه‌ندامێكی هاوكاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه. 2. بریكار یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات له سهرپەرشتی ئیش و كاری وه‌زاره‌ت و ئه‌و ئه‌رك و فرمانه‌ش ده‌گرێته ده‌ست كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ. 3. ناوه‌ند (مركز)ی: وه‌زاره‌ت له‌مانه پێك دێت: أ- نووسینگه‌ی وه‌زیر فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر كه خاوه‌ن ئه‌زموون و لێهاتو بێت ژماره‌یێ فرمانبه‌ر هاوكاریی ده‌كات. ب- نووسینگه‌ی بریكار: فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی دهكاو چه‌ند فرمانبه‌رێكیش هاوكاریی ده‌كه‌ن. ج- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و پێوه‌یكاری: به‌نووسینگه‌ی وه‌زیره‌وه په‌یوه‌سته. د- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ریقابه‌و ته‌دقیق: به وه‌زیره‌وه په‌یوه‌سته.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت: 1. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دیوانی گشتی: فرمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بی و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕبێت و، ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی خواره‌وه‌شی په‌یوه‌ست ده‌بن. أ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ئیداری و ئه‌فراد. ب- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری دارایی. ج- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری خزمه‌تگوزاری و ته‌جهیزات 2. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پلاندانان و لێكۆلینه‌وه: فرمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا بڕونامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تای هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕبێت. له ئاماده‌كردن و پێشنیازكردنی پلانی ساڵبهسال و پلانی قۆناغ به قۆناغ و پلانگه‌لی دوورمه‌ودادا به‌شداری دهكاو، لێكۆلینه‌وه‌ی په‌یوه‌ست به چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تیش راده‌په‌ڕێنێ 3. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوون: به‌ڕێوه‌به‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تای هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕبێت، ژمارهیةك فرمانبه‌ری خاوه‌ن ئه‌زموون و لێهاتو له‌بواری پسپۆڕیی خۆیاندا هاوكاریی ده‌كه‌ن به‌دواداچوون و ریقابه‌كردنی ره‌وشی كار له پێهاته‌كانی وه‌زاره‌تدا ده‌گرێته‌و ده‌ست و راپۆرتگهلیش له‌سه‌ر چالاكی و سه‌ویه‌ی كارڕاپهراندن بۆ وه‌زیر ئاماده ده‌كات و راوێژی خۆی له‌باره‌یانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كا. 4. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری یاسایی: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تای له یاسادا هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆربێت. له‌به‌رده‌می دادگاكان و ئه‌نجومه‌نگه‌ل و ههیئهكاندا نوێنه‌ریی وه‌زاره‌ت دهكاو، له‌بابه‌تگه‌لی یاسایی و گرێبه‌ستیدا راوێژ پێشكه‌ش ده‌كات. 5. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگه‌كان و ئالاتهكان: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا بڕوانامه‌ی زانكۆیی له زانسته‌كانی ئه‌ندازه‌ی میكانیزم یان كاره‌باییدا هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و لێهاتووش بێت.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت: 1. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رێگاوبان و پرده‌كان: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ري طشتي سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تای له زانسته‌كانی ئه‌ندازه‌ی مه‌ده‌نیدا هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕبێت و، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی رێگاوبان و پردی پارێزگاكانیش په‌یوه‌ست ده‌بن. 2. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نیشته‌جێ كردن و بینایه‌كان: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تای له زانسته‌كانی ئه‌ندازه‌ی مه‌ده‌نی یان بیناسازیدا هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕبێت و، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی نیشته‌جێ كردن و بینایه‌كانی له پارێزگاكانی هه‌رێمدا په‌یوه‌ست ده‌بن. 3. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كان: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تای له زانسته‌كانی ئه‌ندازه‌ی مه‌ده‌نی یان بیناسازیدا هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕبێت و، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كان له پارێزگاكانی هه‌رێمدا په‌یوه‌ست ده‌بن.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و فراژوكاری (التنمیه)و وه‌زاره‌تی كار‌و نیشته‌جێ كردن ئیلغا ده‌كرێن و كارمه‌نده‌كانیان به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و پێكهاته‌كانی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌دا دابه‌ش ده‌كرێن و، گشت ئیلتیزام و ماف و موڵكێكیان ده‌بن به‌هی ئه‌م وه‌زاره‌ته.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: 1. وه‌زیر بۆی هه‌یه كۆمپانیاگه‌لی ته‌نفیزی و تهصمیمیی پسپۆڕ له چوارچێوه‌ی ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا پێك بهێنێ، له‌پاش وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. 2. وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ش و هۆبه‌و یهكهگهلێ له چوارچێوه‌ی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا، له‌كاتی پێویستدا بكاته‌وه یان تێكه‌ڵیان بكات. 3. وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌پێی پێویست لیژنه‌و هه‌یئه‌ی كاتی پێك بهێنێ. 4. ئه‌رك و فرمان و ئیشه تایبه‌ته‌كانی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕۆ دیار ده‌كرێن.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنماییگه‌لی پێویست بۆ ساناكردنی به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخاته به‌ركار.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا ده‌خرێته به‌ركار.