مادده‌ی دووه‌م: ئه‌رك و فرمان وه‌زاره‌ت: 1. پێشنیازكردنی پلانگه‌لی گشتی سیاسه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن له بوارگه‌له نیشته‌جێ كردن و بینایه‌و رێگاوبانی هه‌رێمدا (رێگاوبانی هاتوچۆی خێرا و پرد و تۆنێلیش له‌گه‌ڵدا بێ). 2. وه‌به‌ركارخستنی سیاسه‌تی بڕیاردراوو، پێشنیازكردنی پلانی ساڵانه‌و قۆناغه‌پلان و قۆناغی دوورمه و‌دا كه بۆ به‌كارخستنیان پێویستن. 3. ئاماده‌كردنی لێكۆلینه‌وه تایبه‌ته‌كان له چوارچێوه‌ی كه‌رتی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا، هه‌روه‌ها لێكۆلینه‌وه‌ی سوودی ئابووری و هونه‌ریی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه له چوارچێوه‌ی پلانی وه‌زاره‌تدا پێشنیاز ده‌كرێن. 4. دانانی هێلكارو به‌رنامه‌ی كاری پلانه ته‌سدیقكراوه‌كان وبه‌ركارخستنی پرۆژه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه، یان سپاردنیان به به‌ڵێنده‌ران. 5. دانانی هێلكاری ئه‌و پرۆژانه‌ی كه وه‌زاره‌ت خۆی ده‌یانخاته به‌ركار، هه‌روه‌ها دانانی هێلكاری ئه‌و پرۆژانه‌ش كه سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ن له‌سه‌ر داواكردنی ئه‌و وه‌زاره‌تانه یان له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. 6. پاراستن و ئیدامه پێدانی رێگاوبانه گشتییه‌كان، به‌رێگاكانی هاتوچۆی خێراییشه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانیه‌كان، هه‌روه‌ها پاراستن و وه‌گه‌ڕخستنی پێل و وێستگه میحوه‌رییه‌كانی كێش (الاوزان) و پرد‌و تونێله‌كان و زامنكردنی جیازی (الاثاث) و پاسه‌وانی كردنیان. 7. ئه‌و پرۆژانه‌ش كه پێی ده‌سپێردرێن، له‌ريَطةي داموده‌زگا هێلكارو كارڕاپه‌ڕاندنه‌كان خۆیه‌وه به ئه‌نجامیان ده‌گه‌یه‌نێ، یان ده‌یانسپێرێ به به‌ڵێنده‌ران. 8. له‌گەڵ ئه‌زمووندارانی بیانی یان ل له‌گەڵ كۆمپانیاكان یان ده‌زگا پسپۆره‌كاندا گرێبه‌ستی مۆر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له دایه‌ره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا ئیش بكه‌ن، یان هه‌ندێ كار ته‌واو بكه‌ن كه پێی سپێردراوه، ئه‌ویش به‌ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. 9. پێشنیازكردنی پلانگه‌ل و پرۆژه‌گه‌لی فراژووكاری (التنمویه) له چوارچێوه‌ی پلانه گشتییه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردنداو، جێ به‌جێ كردنیان به ته‌نسیق له‌گه‌لَ لایه‌ن و وه‌زاره‌ته پێوه‌ندیداره‌كاندا. 10. ئاماده كردنی بوجه‌ی ئاسایی ساڵانه‌و بوجه‌ی پلانه‌كان و حساب و حسابكاری كۆتایی ساڵانه‌و، به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ لایه‌نی پێوه‌ندیدار بۆ ته‌سدیقكردنی. هه‌موو حساباتێكیشی ملكه‌چی دیوانی ریقابه‌ی دارایی یه.