مادده‌ی پێنجه‌م: پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت: 1. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رێگاوبان و پرده‌كان: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ري طشتي سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تای له زانسته‌كانی ئه‌ندازه‌ی مه‌ده‌نیدا هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕبێت و، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی رێگاوبان و پردی پارێزگاكانیش په‌یوه‌ست ده‌بن. 2. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نیشته‌جێ كردن و بینایه‌كان: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تای له زانسته‌كانی ئه‌ندازه‌ی مه‌ده‌نی یان بیناسازیدا هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕبێت و، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی نیشته‌جێ كردن و بینایه‌كانی له پارێزگاكانی هه‌رێمدا په‌یوه‌ست ده‌بن. 3. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كان: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تای له زانسته‌كانی ئه‌ندازه‌ی مه‌ده‌نی یان بیناسازیدا هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕبێت و، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كان له پارێزگاكانی هه‌رێمدا په‌یوه‌ست ده‌بن.