مادده‌ی حه‌وته‌م: 1. وه‌زیر بۆی هه‌یه كۆمپانیاگه‌لی ته‌نفیزی و ته‌صمیمیی پسپۆڕ له چوارچێوه‌ی ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا پێك بهێنێ، له‌پاش وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. 2. وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ش و هۆبه‌و یه‌كه‌گه‌لێ له چوارچێوه‌ی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا، له‌كاتی پێویستدا بكاته‌وه یان تێكه‌ڵیان بكات. 3. وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌پێی پێویست لیژنه‌و هه‌یئه‌ی كاتی پێك بهێنێ. 4. ئه‌رك و فرمان و ئیشه تایبه‌ته‌كانی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕۆ دیار ده‌كرێن.