مادده‌ی چواره‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت: 1. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دیوانی گشتی: فرمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بی و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕبێت و، ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی خواره‌وه‌شی په‌یوه‌ست ده‌بن. أ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ئیداری و ئه‌فراد. ب- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری دارایی. ج- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری خزمه‌تگوزاری و ته‌جهیزات 2. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پلاندانان و لێكۆلینه‌وه: فرمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا بڕونامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تای هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕبێت. له ئاماده‌كردن و پێشنیازكردنی پلانی ساڵبه‌سال و پلانی قۆناغ به قۆناغ و پلانگه‌لی دوورمه‌ودادا به‌شداری ده‌كاو، لێكۆلینه‌وه‌ی په‌یوه‌ست به چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تیش راده‌په‌ڕێنێ 3. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوون: به‌ڕێوه‌به‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تای هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕبێت، ژماره‌یةك فرمانبه‌ری خاوه‌ن ئه‌زموون و لێهاتو له‌بواری پسپۆڕیی خۆیاندا هاوكاریی ده‌كه‌ن به‌دواداچوون و ریقابه‌كردنی ره‌وشی كار له پێهاته‌كانی وه‌زاره‌تدا ده‌گرێته‌و ده‌ست و راپۆرتگه‌لیش له‌سه‌ر چالاكی و سه‌ویه‌ی كارڕاپه‌راندن بۆ وه‌زیر ئاماده ده‌كات و راوێژی خۆی له‌باره‌یانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كا. 4. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری یاسایی: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تای له یاسادا هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆربێت. له‌به‌رده‌می دادگاكان و ئه‌نجومه‌نگه‌ل و هه‌یئه‌كاندا نوێنه‌ریی وه‌زاره‌ت ده‌كاو، له‌بابه‌تگه‌لی یاسایی و گرێبه‌ستیدا راوێژ پێشكه‌ش ده‌كات. 5. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگه‌كان و ئالاته‌كان: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا بڕوانامه‌ی زانكۆیی له زانسته‌كانی ئه‌ندازه‌ی میكانیزم یان كاره‌باییدا هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و لێهاتووش بێت.