یاسای ژماره‌ (5)ی ساڵی 2021 یاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێن

جستجو در مفاد 🔎

جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی

🧹 پاک کردن

مادده‌ی (21)

متن ماده:

مادده‌ی (21)یەکەم: بەڕێوەبەرایەتى گشتى و بەڕێوەبەرایەتییەکان، کارى بەدواداچوون و چاودێریکردنى تیمى مۆڵەتپێدراوى کارى شوێنەواریى و کەلەپووریى دەکەن .دووەم: لەکاتى سەرپێچیکردنى یەکێک لە مەرجەکانى گرێبەستى کارکردنى لە کارى شوێنەواریى و کەلەپووریى، بەڕێوەبەرایەتى گشتى و بەڕێوەبەرایەتییەکان بە نووسراو ئاگادارى لایەنى بەرامبەر دەکەنەوە، بۆ لادانى سەرپێچیەکە لە ماوەیەکى گونجاو و دیاریکراودا.سێیەم: ئەگەر لایەنى بەرامبەر سەرپێچییەکەى لانەبرد، لەسەر داواکارى بەڕێوەبەرایەتى گشتى، وەزیر گرێبەستەکە هەڵدەوەشێنێتەوە.

مادده‌ی (22)

متن ماده:

مادده‌ی (22)یەکەم: هەر کەل وپەلێکى شوێنەواریى یان کەلەپووریى لەسەر خاکى یان ژێر خاکى هەرێم بدۆزرێتەوە موڵکى دەوڵەتە.دووەم: هەر کەل وپەلێکى شوێنەواریی یان کەلەپووریی دۆزرایەوە دەستبەجێ وێنەى دەگیرێت و تۆماردەکرێت و لە شوێنکى گونجاو دەپارێزرێت.سێیەم: بەبێ ڕەزامەندى نووسراوى بەڕێوەبەرایەتى گشتى و بەڕێوەبەرایەتییەکان، نابێت زانیارى لەسەر ئەو پارچە و شوێنانەى دۆزراونەتەوە بڵاوبکرێنەوە یان دەستکاریى بکرێن و مامەڵەیان پێوەبکرێت، چ لەناوەوەى هەرێم بێت، یان لە دەرەوە.چوارەم: بەڕێوەبەرایەتى گشتى و بەڕێوەبەرایەتییەکان بۆیان هەیە ئەمانەى خوارەوە بدەن بەو لایەنانەى کارى گەڕان و ڕووپێوى و هەڵکۆڵین دەکەن:1. قاڵبى شوێنەوارە دۆزراوەکە بە وێنە و هێڵکارى و نەخشەکانییەوە.2. پارچەى گلێنە و ماددە ئەندامى و خۆڵینەکان، بەمەبەستى شیکردنەوە و لێکۆڵینەوە، بەمەرجێک لە ماوەیەکدا کە لە (1) یەک ساڵ تێپەڕ نەکات، دەرئەنجامى لێکۆڵینەوەکە پێشکەشى بەڕێوەبەرایەتی گشتی بكرێت.3. ئەو پارچانەى لە خاڵى (2) ئەم بڕگەیەدا هاتوون، راستەوخۆ لەژێر چاودێرى بەڕێوەبەرایەتییەکان ڕەوانەى دەرەوە دەکرێن و لە باج و ڕسومات دەبەخشرێن.پێنجەم: پێویستە لەسەر بەڕێوەبەرایەتى گشتى و بەڕێوەبەرایەتییەکان و تیمى مۆڵەتدراو، ساڵانە ئەنجامى وەرزى کارکردن ڕابگەیەنن.

مادده‌ی (23)

متن ماده:

مادده‌ی (23)ڕێگاپێنەدراوەکان:-یەکەم: جگە لەوەى کە لەم یاسایەدا ڕێگەی پێدراوە، ڕەفتارپێکردن و تێکدانى شوێن و بینا و ناوچەى شوێنەواریى و شەقام و بازار و خانوو و گەڕەکە کەلەپوورییەکان و ناوچە پارێزراوەکان و پارچەى شوێنەواریى و کەلەپووریى، گوازراوە و نەگوازراوە، و شوێنە مێژووییەکان و دەستنووسەکان، قەدەغەیە.دووەم: ئەو زەوی و شوێنەى شوێنەوار، کەلەپوور و شوێنە مێژووییەکانى تێدایە، تۆماری لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاوكرابێتەوە یان بڵاونەكرابێتەوە، خاونەكەی بۆی نییە دەسكاری ماددی بكات یان تێكیبدات یاخود گۆڕین لە ڕووكاری دەرەوەیدا بكات.سێیەم: فرۆشتن و بازرگانى پێکردنى شوێنەوار و کەلەپوور قەدەغەیە.چوارەم: نابێت پارچەى شوێنەواریى و کەلەپووریی لەبەرى بگیرێتەوە، تەنها بە ڕەزامەندى بەڕێوەبەرایەتى گشتى نەبێت و ئامانجى لەبەرگرتنەوەکەش تەنها بۆ ڕاهێنان و توێژینەوەى زانستى، یان بۆ نیشاندان، یان بۆ فرۆشتن، یان بۆ ئاڵوگۆڕپێکردنیان دەبێت.پێنجەم: نابێت هیچ مۆزەخانەیەکى شوێنەواریی تایبەت و گشتى موڵکى کەسی بن، و کردنەوەى مۆزەخانەى کەلەپووریى و سروشتیش پێویستە بە ڕەزامەندى بەڕێوەبەرایەتى گشتى بێت و لەژێر چاودێرى ئەودا بێت.شەشەم: بەبێ ڕەزامەندى بەڕێوەبەرایەتى گشتى، ڕێگانادرێت بە بەکارهێنانى ناو و ناونیشانى شوێنەواریی یان کەلەپووریى، لە شوێنە گشتى و بازرگانیەکاندا.

مادده‌ی (24)

متن ماده:

مادده‌ی (24)سزاکان:-یەکەم: هەرکەسێک پارچەى شوێنەواریى یان کەلەپووریی یان دەستنووسى گوازراوەى تۆمارکراو یان تۆمارنەکراوى لابێت و لەماوەى (90) نەوەد ڕۆژ لە ڕێکەوتى بەرکاربوونى ئەم یاسایە، ئاگادارى بەڕێوەبەرایەتى گشتى یان بەڕێوەبەرایەتییەکان نەکاتەوە، یان ببێتە هۆى ونبوون یان لەناوچوونى ئەو پارچەیە، بە بەندکردن و پێبژاردن بە بڕى دوو هێندەى نرخى خەمڵێنراوى پارچە شوێنەواری یان کەلەپوورییەکە، سزادەدرێت.دووەم:1. هەرکەسێك شوێنەوارێک یان کەلوپەلى کەلەپووریى بدزێ، کە لە ژێر دەستى بەڕێوەبەرایەتى گشتى یان بەڕێوەبەرایەتییەکاندا بێت، بە زیندانیکردن بۆ ماوەیەک کە لە (10) دە ساڵ زیاتر نەبێت سزادەدرێت، هەروەها بە پێبژاردنێک بەبڕى شەش هێندەى نرخى خەمڵێنراوى پارچە شوێنەواریى یان کەلەپوورییەکە، سەرەڕاى گەڕاندنەوەى.2. ئەم بارانەى خوارەوە بە بارودۆخى توند ئەژماردەکرێت و ئەنجامدەرەکەى بە سزای زیندانى هەمیشەیی سزا دەدرێت:-ا. ئەگەر پارچەى شوێنەواریی یان کەلەپووریی دزراو نەگەڕێندرایەوە.ب. ئەگەر ئەنجامدەرى تاوان یەکێک بوو لە ئەندامانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى یان بەڕێوەبەرایەتییەكان، یان ڕاسپێردراو بە پارێزگاریکردن لە شوێنەوار، یاخود ئەوانەى کاردەکەن لە بەڕێوەبردنیدا.ج. ئەگەر تاوانەکە لەلایەن دوو کەس و زیاتر، بەبەکارهێنانى هێز و زۆرەملێیی، ئەنجامدرا.سێیەم:1. هەرکەسێک پارچەى شوێنەواریى بباتە دەرەوەى هەرێم، یان بەشداربێت لە بردنە دەرەوەیدا، بە زیندانیى هەمیشەیی سزادەدرێت.2. هەرکەسێک بە ئەنقەست کەلوپەلى کەلەپووریى بباتە دەرەوەى هەرێم، یان بەشداربێت لە بردنە دەرەوەى، بە بەندکردن کە لە (3) سێ ساڵ زیاتر نەبێت و پێبژاردنێک بە بڕى (3.000.000) سێ ملیۆن دینار سزادەدرێت.3. هەر کەسێک بەبێ ڕەزامەندیى نووسراوی بەڕێوەبەرایەتى، کارى گەڕان و رووپێوى و هەڵکۆڵین ئەنجامبدات، یان هەوڵى دۆزینەوەى شوێنەوار بدات، بە بەندکردن بۆ ماوەیەک کە لە (3) سێ ساڵ کەمتر نەبێت، سزادەدرێت.چوارەم:1. ئەگەر کارى گەڕان و ڕووپێوى و هەڵکۆڵین، یان هەوڵدان بۆ دۆزینەوەى شوێنەوار، بووە هۆى گۆڕینى شوێنەوارەکە، دەبێت ئەنجامدەر قەرەبووى دوو هێندەى نرخى خەمڵێنراوى زیانەکە بکاتەوە و دەست بەسەر شوێنەوارە دەرهێنراوەکە و کەلوپەلەکانیشدا دەگیرێت.2. دەبێت تاوانبار لەسەر خەرجی تایبەتی خۆى، بارەکە بۆ دۆخى ئاسایى بگەڕێنێتەوە. 3. ئەگەر تاوانبار فەرمانبەرى بەڕێوەبەرایەتى گشتى یان بەڕێوەبەرایەتییەکان بێت، بە زیندانیکردن بۆ ماوەیەک کە لە (15) پازدە ساڵ زیاتر نەبێت، سزادەدرێت.پێنجەم:1. هەرکەسێک بازرگانی بە کەلوپەل و پارچەى شوێنەواریی یان کەلەپوورییەوە بکات، دەست بەسەر کەلوپەلەکاندا دەگیرێت و بە زیندانیکردن بۆ ماوەیەک کە لە ( 10 ) دە ساڵ زیاتر نەبێت سزادەدرێت، سەرەڕاى پێبژاردنێک بە بڕى (10.000.000) دە ملیۆن دینار، ئەگەر ئەنجامدەرى تاوانەکە فەرمانبەرى بەڕێوەبەرایەتى گشتى یان بەڕێوەبەرایەتییەکان بێت، ئەوا بە هەمان ماوەى ساڵ بە زیندانیکردن سزادەدرێت، سەرەڕاى پێبژاردنێک بە بڕى (20.000.000) بیست ملیۆن دینار.2. هەرکەس بەبێ ڕەزامەندى بەڕێوەبەرایەتى گشتى، بازرگانى بە کەلوپەل و پارچەى شوێنەواریى یان کەلەپوورییەوە بکات، چ ساختەکراو، یان لاساییکراوە بێت، ئەوا دەست بەسەر کەلوپەلەکاندا دەگیرێت و بە بەندکردن بۆ ماوەیەک کە لە (3) سێ ساڵ زیاتر نەبێت سزادەدرێت، سەرەڕاى پێبژاردنێک بە بڕى (2.000.000) دوو ملیۆن دینار، ئەگەر ئەنجامدەرى تاوانەکە کارمەندى بەڕێوەبەرایەتی گشتی یان بەڕێوەبەرایەتییەكان بێت، بە هەمان ماوەى ساڵ بە بەندکردن سزادەدرێت سەرەڕاى پێبژاردنێک بە بڕى (6.000.000) شەش ملیۆن دینار.شەشەم: هەر کەسێک زێدەڕۆیی بکاتە سەر خانوویەک، باڵەخانەیەک، گەڕەکێک، یان هەر شوێنێکى ترى شوێنەواریى یان کەلەپووریى، بڵاوكراوە لە ڕۆژنامەى فەرمى، چ بە تێکدان، گۆڕینى سیما یان گۆڕینى ئەو مەبەستەى کە بۆى تەرخانکراوە، بە زیندانیکردن بۆ ماوەیەک کە لە (10) دە ساڵ زیاتر نەبێت سزادەدرێت، و پابەندیش دەکرێت لەسەر خەرجى خۆى زیادەڕۆییەکە بگەڕێنێتەوە بۆ دۆخى پێشتر.

مادده‌ی (25)

متن ماده:

مادده‌ی (25)بۆجێبەجێكردنی حوكمەكانی ماددەی (14 و 15)ی ئەم یاسایە، سوود لە كارمەند و پسپۆرانی بواری زانستی شوێنەوارناس لە خاڵ و دەروازە سنوورییەكان وەردەگیرێت.

مادده‌ی (26)

متن ماده:

مادده‌ی (26)یەکەم: بەڕێوەبەر و بەرپرسى مۆزەخانەکان و بنکەکانى شار و شارۆچکەکان دەبێت شوێنەوارناس بن، و تەنها بۆیان هەیە (4) چوار ساڵ لەو پۆستەدا کاربکەن و دەکرێت (4) چوار ساڵى تر ماوەى کارکردنیان درێژبکرێتەوە. دووەم: سەرۆکایەتیی و بەڕێوەبردنى کارى شوێنەواریی و کەلەپووریی لە پڕۆژەکان و کۆمسیۆنەكان و ناوچەکاندا دەبێت بە کەسانى شوێنەوارناس بسپێردرێت.

مادده‌ی (27)

متن ماده:

مادده‌ی (27)ئەرکەکانى لێژنەى هونەرى:-یەکەم: بۆ دیاریکردنى هەر کەلوپەلێک و پارچەیەکى شوێنەواریی و کەلەپووریى، کە ڕەسەنە یان ساختەیە، بڕیار و ڕاسپاردەى لیژنەى هونەرى یەکلاکەرەوە دەبێت.دووەم: خەمڵاندنى بڕى قەرەبووى ماددی ئەو زیانانەى بەر شوێنەوار، یان کەلوپەلە شوێنەواریى و کەلەپوورییەکان دەکەون، بەهای دارایی دەبێت، هاوكات پێویستە زیانە ئابوورى و کۆمەڵایەتییەکانى ناو کۆمەڵگەش کە لەم شوێنانە کەوتوون دیارى بکرێت.سێیەم: دیاریکردنى نرخى هەر پارچەیەکى شوێنەواریی یان کەلەپووریی کە پێشکەشى بەڕێوەبەرایەتى گشتى یان بەڕێوەبەرایەتییەکان دەکرێ.چوارەم: دیاریکردنى بڕى پاداشت بۆ هەر کەسێک کە شوێنەوار یان کەلەپوور دەدۆزێتەوە، یان زانیارى دەدات بۆ دۆزینەوەى.

مادده‌ی (28)

متن ماده:

مادده‌ی (28)یەكەم: ڕێژەی (50%) پەنجا لە سەدی داهاتی گشتیی شوێنەوار، بۆ گەشەپێدانی بواری شوێنەواری و كەلەپووریی تەرخاندەكرێت.دووەم: پێویستە لە بوودجەی گشتییدا، بوودجەیەكی ساڵانە بۆ كاروباری شوێنەوار و كەلەپوور تەرخان بكرێت.

مادده‌ی (29)

متن ماده:

مادده‌ی (29)لەکاتى پێویستدا، وەزیر لە ڕێگاى ئەنجومەنى وەزیرانەوە، هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە ئیتیحادییەکانى تایبەت بە شوێنەوار و کەلەپوور دەکات.

مادده‌ی (30)

متن ماده:

مادده‌ی (30)وەزیر رێنمایى پێویست بۆ ئاسان جێبەجێکردنى حوکمەکانى ئەم یاسایە دەردەکات.

مادده‌ی (31)

متن ماده:

مادده‌ی (31)پێویستە ئەنجومەنى وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکان، حوکمەکانى ئەم یاسایە جێبەجێ بکەن.

مادده‌ی (32)

متن ماده:

مادده‌ی (32)یاساى شوێنەوارى عێراقی، ژمارە (59)ى ساڵى 1936ی کارپێکراو لە هەرێم کارى پێناکرێت.

مادده‌ی (33)

متن ماده:

مادده‌ی (33)کار بە هیچ یاسا و بڕیارێک ناکرێت، کە لەگەڵ حوکمەکانى ئەم یاسایەدا ناکۆک بێت.

مادده‌ی (34)

متن ماده:

مادده‌ی (34)ئەم یاسایە، لە ڕێکەوتى بڵاوکردنەوەى لە ڕۆژنامەى فەرمیى (وەقایعى کوردستان)دا، جێبەجێدەکرێت.