ماددهی (22)یەکەم: هەر کەل وپەلێکى شوێنەواریى یان کەلەپووریى لەسەر خاکى یان ژێر خاکى هەرێم بدۆزرێتەوە موڵکى دەوڵەتە.دووەم: هەر کەل وپەلێکى شوێنەواریی یان کەلەپووریی دۆزرایەوە دەستبەجێ وێنەى دەگیرێت و تۆماردەکرێت و لە شوێنکى گونجاو دەپارێزرێت.سێیەم: بەبێ ڕەزامەندى نووسراوى بەڕێوەبەرایەتى گشتى و بەڕێوەبەرایەتییەکان، نابێت زانیارى لەسەر ئەو پارچە و شوێنانەى دۆزراونەتەوە بڵاوبکرێنەوە یان دەستکاریى بکرێن و مامەڵەیان پێوەبکرێت، چ لەناوەوەى هەرێم بێت، یان لە دەرەوە.چوارەم: بەڕێوەبەرایەتى گشتى و بەڕێوەبەرایەتییەکان بۆیان هەیە ئەمانەى خوارەوە بدەن بەو لایەنانەى کارى گەڕان و ڕووپێوى و هەڵکۆڵین دەکەن:1. قاڵبى شوێنەوارە دۆزراوەکە بە وێنە و هێڵکارى و نەخشەکانییەوە.2. پارچەى گلێنە و ماددە ئەندامى و خۆڵینەکان، بەمەبەستى شیکردنەوە و لێکۆڵینەوە، بەمەرجێک لە ماوەیەکدا کە لە (1) یەک ساڵ تێپەڕ نەکات، دەرئەنجامى لێکۆڵینەوەکە پێشکەشى بەڕێوەبەرایەتی گشتی بكرێت.3. ئەو پارچانەى لە خاڵى (2) ئەم بڕگەیەدا هاتوون، راستەوخۆ لەژێر چاودێرى بەڕێوەبەرایەتییەکان ڕەوانەى دەرەوە دەکرێن و لە باج و ڕسومات دەبەخشرێن.پێنجەم: پێویستە لەسەر بەڕێوەبەرایەتى گشتى و بەڕێوەبەرایەتییەکان و تیمى مۆڵەتدراو، ساڵانە ئەنجامى وەرزى کارکردن ڕابگەیەنن.