مادده‌ی (23)

شناسه ماده: 24460

شماره ماده: 845

مادده‌ی (23)ڕێگاپێنەدراوەکان:-یەکەم: جگە لەوەى کە لەم یاسایەدا ڕێگەی پێدراوە، ڕەفتارپێکردن و تێکدانى شوێن و بینا و ناوچەى شوێنەواریى و شەقام و بازار و خانوو و گەڕەکە کەلەپوورییەکان و ناوچە پارێزراوەکان و پارچەى شوێنەواریى و کەلەپووریى، گوازراوە و نەگوازراوە، و شوێنە مێژووییەکان و دەستنووسەکان، قەدەغەیە.دووەم: ئەو زەوی و شوێنەى شوێنەوار، کەلەپوور و شوێنە مێژووییەکانى تێدایە، تۆماری لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاوكرابێتەوە یان بڵاونەكرابێتەوە، خاونەكەی بۆی نییە دەسكاری ماددی بكات یان تێكیبدات یاخود گۆڕین لە ڕووكاری دەرەوەیدا بكات.سێیەم: فرۆشتن و بازرگانى پێکردنى شوێنەوار و کەلەپوور قەدەغەیە.چوارەم: نابێت پارچەى شوێنەواریى و کەلەپووریی لەبەرى بگیرێتەوە، تەنها بە ڕەزامەندى بەڕێوەبەرایەتى گشتى نەبێت و ئامانجى لەبەرگرتنەوەکەش تەنها بۆ ڕاهێنان و توێژینەوەى زانستى، یان بۆ نیشاندان، یان بۆ فرۆشتن، یان بۆ ئاڵوگۆڕپێکردنیان دەبێت.پێنجەم: نابێت هیچ مۆزەخانەیەکى شوێنەواریی تایبەت و گشتى موڵکى کەسی بن، و کردنەوەى مۆزەخانەى کەلەپووریى و سروشتیش پێویستە بە ڕەزامەندى بەڕێوەبەرایەتى گشتى بێت و لەژێر چاودێرى ئەودا بێت.شەشەم: بەبێ ڕەزامەندى بەڕێوەبەرایەتى گشتى، ڕێگانادرێت بە بەکارهێنانى ناو و ناونیشانى شوێنەواریی یان کەلەپووریى، لە شوێنە گشتى و بازرگانیەکاندا.