یاسای ژماره‌ (3)ی ساڵی 2001 چواره‌مین هه‌موار كردنی یاسای ژم

جستجو در مفاد 🔎

جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی

🧹 پاک کردن

مادده‌ی یه‌كه‌م

متن ماده:

مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی بیست هه‌موار ده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌خوێنرێته‌وه‌: مادده‌ی بیست: 1. سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی (ئه‌وانه‌یان كه‌ فرمانبه‌ر نین) مانگانه‌ به‌ پێی ئه‌و ته‌فاسیله‌ی خواره‌وه‌ پاداشت ده‌كرێن: پله‌ سه‌رۆك ئه‌ندام -------------------------------------------------- تایبه‌ت 4000 دینار 1000 دینار نایاب 3000 دینار 800 دینار یه‌كه‌م 2000 دینار 700 دینار دووه‌م 1750 دینار 600 دینار سێیه‌م 1500 دینار 500 دینار چواره‌م 1000 دینار 400 دینار 2. فرمانبه‌رێ ئه‌ندام بێ بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژێردرابێ، سه‌رپشكه‌ یا مووچه‌ی مانگانه‌كه‌ی خۆی یان ئه‌و پاداشته‌ی كه‌ له‌ بڕگه‌ (1)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه‌، بۆ خۆی به‌گه‌ن بكات. 3. ده‌شێ هه‌ندێ له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی، له‌سه‌ر پێشنیاری ئه‌نجومه‌ن و ته‌سدیق كردنی وه‌زیر، خۆیان بۆ ئه‌رك و فرمانی ئه‌نجومه‌ن ته‌رخان بكه‌ن و، باشتریش وایه‌ رێژه‌ی ته‌رخان بووه‌كان له‌ سێیه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی زیاتر نه‌بێ. 4. ماوه‌ی خزمه‌تی سه‌رۆك و ئه‌ندمانی ئه‌نجومه‌ن بۆ هه‌موو مه‌به‌ستێكی خزمه‌ت و خانه‌نشینی به‌ خزمه‌ت حساب ده‌كرێ.

مادده‌ی دووه‌م

متن ماده:

مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی چل و یه‌ك هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌خوێنرێته‌وه‌: مادده‌ی چل و یه‌ك: نابێ، به‌بێ ئیجازه‌ وه‌رگرتن له‌ شاره‌وانییه‌وه‌ هیچ بینایه‌ك دابمه‌زرێ و، له‌سه‌ر شاره‌وانیش پێویسته‌ كه‌ بۆ دامه‌زراندنی (عیماره‌) پرس و رای (پلان دانانی پسپۆری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌) وه‌ربگرێ.

مادده‌ی سێیه‌م

متن ماده:

مادده‌ی سێیه‌م: بڕگه‌ی (2و3) له‌ مادده‌ی چل و دوو هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌خوێنرێته‌وه‌: 2- بووجه‌ به‌ پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رێك ده‌خرێ. 3- ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ده‌بێ گفتوگۆ له‌سه‌ر بوجه‌كه‌ بكا و ئیقراری بكات و به‌رزی بكاته‌وه‌ بۆ وه‌زیر ته‌سدیقی بكا.

مادده‌ی چواره‌م

متن ماده:

مادده‌ی چواره‌م: مادده‌ی چل و نۆ هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ ده‌خوێنرێته‌وه‌: مادده‌ی چل و نۆ: 1. ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی له‌ ده‌ست دا، ئه‌وه‌، له‌و باره‌دا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێویسته‌ له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كە هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌ و بۆیشی هه‌یه‌ لیژنه‌یه‌كی ره‌فته‌نی پێك بهێنێ و ئه‌رك و فرمانی ئه‌نجومه‌نه‌ شاره‌وانییه‌ هه‌ڵوه‌شاكه‌ بخرێته‌ ئه‌ستۆی تا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ئه‌نجام ده‌درێ. ئه‌م لیژنه‌یه‌ش له‌ حاڵه‌تی زه‌رووردا نه‌بێ كه‌ به‌ پێشنیاری وه‌زیر و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی له‌سه‌ر بێ، ده‌نا له‌و مه‌سره‌فه‌ به‌رده‌وامه‌ ئاساییانه‌ زیاتر كه‌ له‌ بوجه‌ ته‌سدیقكراوه‌كه‌دا بۆی دانراوه‌، نابێ هیچ بڕیارێ بۆ ئه‌نجام دانی هیچ مه‌سه‌له‌یه‌ك بدا كه‌ له‌ سندووقی شاره‌وانییه‌وه‌ خه‌رج و مه‌سره‌فی لێ بكرێ و له‌وه‌ و پێش ئه‌نجومه‌ن بڕیاری له‌سه‌ر نه‌دابێ. 2. ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه‌ به‌ پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌می ئه‌و مادده‌یه‌ ئه‌نجومه‌نی تێدا هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه‌، وه‌زیر پێویسته‌ له‌ ماوه‌ی مانگێكدا كه‌ له‌ رۆژی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نێكی تێدا جار بدات، جێگای ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی پێشتر بگرێته‌وه‌. خۆ ئه‌گه‌ر هات و باقیمه‌نی ماوه‌كه‌ له‌ شه‌ش مانگ زیاتر بوو، ئه‌وه‌، له‌و باره‌دا ماوه‌ی ئه‌میان ده‌بێته‌ ته‌واوكه‌ری ماوه‌كه‌ی ئه‌و.

مادده‌ی پێنجه‌م

متن ماده:

مادده‌ی پێنجه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ بێت، ناخرێته‌ كار.

مادده‌ی شه‌شه‌م

متن ماده:

مادده‌ی شه‌شه‌م: پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ بخه‌نه‌ كار.

مادده‌ی حه‌وته‌م

متن ماده:

مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌م یاسایه‌ له‌ رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ وه‌قایعی كوردستاندا، ده‌خرێته‌ كار.