مادده‌ی چواره‌م: مادده‌ی چل و نۆ هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: مادده‌ی چل و نۆ: 1. ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی له ده‌ست دا، ئه‌وه، له‌و باره‌دا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێویسته له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كە هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و بۆیشی هه‌یه لیژنه‌یه‌كی ره‌فته‌نی پێك بهێنێ و ئه‌رك و فرمانی ئه‌نجومه‌نه شاره‌وانییه هه‌ڵوه‌شاكه بخرێته ئه‌ستۆی تا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ئه‌نجام ده‌درێ. ئه‌م لیژنه‌یه‌ش له حاڵه‌تی زه‌رووردا نه‌بێ كه به پێشنیاری وه‌زیر و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی له‌سه‌ر بێ، ده‌نا له‌و مه‌سره‌فه به‌رده‌وامه ئاساییانه زیاتر كه له بوجه ته‌سدیقكراوه‌كه‌دا بۆی دانراوه، نابێ هیچ بڕیارێ بۆ ئه‌نجام دانی هیچ مه‌سه‌له‌یه‌ك بدا كه له سندووقی شاره‌وانییه‌وه خه‌رج و مه‌سره‌فی لێ بكرێ و له‌وه و پێش ئه‌نجومه‌ن بڕیاری له‌سه‌ر نه‌دابێ. 2. ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه به پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌می ئه‌و مادده‌یه ئه‌نجومه‌نی تێدا هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه، وه‌زیر پێویسته له ماوه‌ی مانگێكدا كه له رۆژی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نێكی تێدا جار بدات، جێگای ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی پێشتر بگرێته‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر هات و باقیمه‌نی ماوه‌كه له شه‌ش مانگ زیاتر بوو، ئه‌وه، له‌و باره‌دا ماوه‌ی ئه‌میان ده‌بێته ته‌واوكه‌ری ماوه‌كه‌ی ئه‌و.