مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی بیست هه‌موار ده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: مادده‌ی بیست: 1. سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی (ئه‌وانه‌یان كه فرمانبه‌ر نین) مانگانه به پێی ئه‌و ته‌فاسیله‌ی خواره‌وه پاداشت ده‌كرێن: پله سه‌رۆك ئه‌ندام -------------------------------------------------- تایبه‌ت 4000 دینار 1000 دینار نایاب 3000 دینار 800 دینار یه‌كه‌م 2000 دینار 700 دینار دووه‌م 1750 دینار 600 دینار سێیه‌م 1500 دینار 500 دینار چواره‌م 1000 دینار 400 دینار 2. فرمانبه‌رێ ئه‌ندام بێ بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژێردرابێ، سه‌رپشكه یا مووچه‌ی مانگانه‌كه‌ی خۆی یان ئه‌و پاداشته‌ی كه له بڕگه (1)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه، بۆ خۆی به‌گه‌ن بكات. 3. ده‌شێ هه‌ندێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی، له‌سه‌ر پێشنیاری ئه‌نجومه‌ن و ته‌سدیق كردنی وه‌زیر، خۆیان بۆ ئه‌رك و فرمانی ئه‌نجومه‌ن ته‌رخان بكه‌ن و، باشتریش وایه رێژه‌ی ته‌رخان بووه‌كان له سێیه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی زیاتر نه‌بێ. 4. ماوه‌ی خزمه‌تی سه‌رۆك و ئه‌ندمانی ئه‌نجومه‌ن بۆ هه‌موو مه‌به‌ستێكی خزمه‌ت و خانه‌نشینی به خزمه‌ت حساب ده‌كرێ.