یاسای ژماره (38)ی ساڵی / 2004 یاسای ده‌سته‌ی گشتیی نه‌وت و
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ستی له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، له‌م یاسایه‌دا، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1. هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی - عیراق. 2. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 3. ده‌سته: ده‌سته‌ی گشتیی نه‌وت و گاز‌و پترۆكیمیاییه‌كانی. 4. سه‌رۆكی ده‌سته: سه‌رۆكی ده‌سته گشتیی نه‌وت و گاز‌و پترۆكیمیاییه‌كانی.
مادده‌ی دووه‌م :
مادده‌ی دووه‌م : له هه‌رێمدا، ده‌سته‌یه‌كی گشتی به‌ناوی ده‌سته‌ی گشتیی نه‌وت و گاز‌و پترۆكیمیاییه‌كان داده‌مه‌زرێ و به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌به‌سترێ و فرمانبه‌رێك به پله‌یه‌كی تایبه‌ت سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه داده‌مه‌زرێ به مه‌رجێ شاره‌زاییه‌كی ته‌واوی له نه‌وت و گاز‌و پترۆكیمیاییه‌كاندا هه‌بێ و، له كه‌مییش بڕوانامه‌ی خوێندنی زانكۆیی هه‌بێ.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م ده‌سته‌یه بوجه‌ی سه‌ربه‌خۆی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: ئامانجگه‌لی و ئیشه‌كانی: ره‌خساندنی هه‌لومه‌رجی له‌بار بۆ راكێشان و دنه‌دان و چاودێری كردنی كۆمپانیا‌و داموده‌زگاگه‌لی محه‌للی وبیانی تا دارایی خۆیان له‌م بوار‌و پرۆژانه‌ی خواره‌وه‌دا وه‌به‌ربهێنن: 1. دۆزینه‌وه‌و به‌ره‌و چاكتربردنی كێڵگه‌كانی نه‌وت و گاز. 2. گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاو‌و گازی سروشتی. 3. پاڵاوتنی نه‌وتی خاو‌و گاز. 4. گواستنه‌وه‌و دابه‌شكردن و وه‌بازاڕ گه‌یاندنی به‌روبوومی نه‌وتین و گاز. 5. فراژوكردنی كه‌رتی خزمه‌تگوزاریی نه‌وت و گاز.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌رك و فرمانی ده‌سته: 1. كاروباری تایبه‌ت به بوارگه‌ل و پرۆژه‌كانی مادده‌كه‌ی سه‌ره‌وه، به‌هاوده‌نگی له‌گه‌لأ كۆمپانیا‌و داموده‌زگای محه‌للی و بیانی و ئه‌وانه‌شیان كه حه‌ز به‌هاوكۆمه‌كی ده‌كه‌ن یان هه‌ر له هه‌رێمدا ئیش ده‌كه‌ن، سازبدرێن و به‌ره‌وپیریانه‌وه بچن و دانوستاندنیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و، پێكهاتن و گڕێبه‌ستیان له‌گه‌ڵدا مۆربكه‌ن، یان سه‌رپه‌رشتییان بكه‌ن، یان تا جێبه‌جێكردنیان به‌دوویاندا بچن و، كاروباره‌كانیش به هاوده‌نگی له‌گه‌لأ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارو پسپۆری مه‌ركه‌زیی فیدراڵیشدا رێك بخه‌ن. 2. مۆركردنی گرێبه‌ستیی نه‌وت و گاز‌و موشته‌ققاتی دیكه، دوای ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. 3. به‌ركارخستن و سه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌و گرێبه‌ستییه نه‌وتیانه‌ی كه بۆ وه‌به‌رهێنان و سوود لێوه‌رگرتنی سامانی په‌ترۆلأ له‌گه‌لأ كۆمپانیاكانی نه‌وتی جیهانیدا مۆركراون. 4. كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و زانیاری و به‌یاننامه‌و لێكۆڵینه‌وه جیۆلۆجی و جیۆفیزیایی و جیۆكیمیاییانه كه تایبه‌تن به گواستنه‌وه‌و پاڵاوتنی نه‌وتی خاو‌و به‌سه‌نعه‌تكردنی گاز‌و گواستنه‌وه‌و دابه‌شكردنی به‌روبوومی نه‌وت و پترۆكیمیایی هه‌رێم، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه به‌شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به هه‌رێمه‌وه هه‌یه، پێویستیشه ته‌بویب بكرێن و تاقت بكرێن و بیارێزرێن به‌و شێوازه پێشكه‌وتووانه‌ی له سنعه‌تی نه‌وتی جیهاندا به‌ركارخراون، تا سوودیشیان لێ وه‌ربگیرێ له پرۆژه‌گه‌ل و ئیش و كاری هه‌رێمداو بشپارێزرێن. 5. دووباره هه‌ڵسه‌نگاندنی یه‌دگی نه‌وت و گاز له هه‌رێمدا، له‌به‌ر رۆشنایی سه‌رهه‌ڵداوی نوێ و تیۆر (بیردۆز) و شێوازه‌گه‌لی تازه . 6. دانانی پلانێكی ستراتیژیی دوور خایه‌ن و یه‌كدیته‌واو كه‌ر (متكامل) بۆ دامه‌زراندن و به‌ره‌و چاكتر بردنی سه‌نعه‌تی گاز‌و پترۆكیمیاییه‌كان له هه‌رێمدا. 7. پاڵپشتی و چاودێریكردنی فرمانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی زه‌وی و خاك و سه‌نعه‌تی نه‌وت و گاز‌و پترۆكیمیاییه‌كان له زانكۆ‌و په‌یمانگاكانی هه‌رێمدا، هه‌روه‌ها، بابه‌تی لێكۆلینه‌وه‌و ئه‌وله‌وییاتیان بۆ فه‌راهه‌م بكرێ. 8. كۆشش بۆ ئه‌فراندنی كادیر گه‌لی پسپۆر له بواری نه‌وت و گاز‌و پترۆكیمیاییه‌كاندا، هه‌روه‌ها مه‌شقدان و به‌ره‌و چاكتر بردنیان له‌ناوه‌وه‌و له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا. 9. به‌دوا داچوونی پێشه‌ڤه‌چوون و سه‌رهه‌ڵداوی نوێ و مونجه‌زات له بواری نه‌وت و گاز‌و پترۆكیمیاییه‌كانداو، فێربوون و گواستنه‌وه‌ی وه‌ستایی و شاره‌زایی و ته‌كنۆلۆژیای هاوچه‌رخ و له‌بار بۆ هه‌رێم.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: رێكخسته‌ی په‌یكه‌ره‌كه‌ی: ئه‌م ده‌سته‌یه له‌م به‌ڕێوه‌به‌راتیه گشتییانه‌ی خواره‌وه پێكدێت: 1. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆڵین: له به‌شی ئه‌ندازه‌ی كۆڵین و جیۆلۆجیاو ئه‌ندازه‌ی نه‌وت (حه‌شارگاكان) و حاسیبه ئه‌لكترۆنیه‌كان پێك دێت. 2. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی عه‌مه‌لییات: له به‌شی ڕه‌نێوهانین (الانتاج)و وه‌بازاڕگه‌یاندن و كۆنترۆل و تهركیزو وێستگه‌كانی دابڕكردنی گاز‌و لووله‌كان و وێسته‌گه‌كانی پاڵنان (الضخ) و خه‌زنكردن پێك دێت. 3. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ئه‌ندازه‌یی: له به‌شه‌كانی كارگه‌كانی مه‌ركه‌زی و نه‌قلییات و وه‌رشه میكانیكییه‌كان و ئه‌ندازه‌ی په‌یوه‌ندیكردن و ئامێری ورد‌و دیاریكردنی ئامێروئامرازو كۆنترۆل پێك دێت. 4. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ئیداری: له به‌شه‌كانی تایبه‌ت به ئیداره‌ی فرمانبه‌ران و كاروباری یاسایی و نیشته‌جێكردن پێك دێت. 5. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری دارایی وبوجه: له به‌شه‌كانی حاسیبه‌و بوجه‌و كۆگاو كۆنترۆلأ و مشته‌ره‌یاتی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه ته‌دقیق پێك دێت. 6. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی پاراستنی نه‌وت: له به‌شه‌كانی تایبه‌ت به پاراستنی دام و ده‌زگای نه‌وت و ئهفرادو موڵك و ماڵی ده‌سته‌كه پێك دێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: سه‌رۆكی ده‌سته بۆی هه‌یه كادیرگه‌لی وه‌زیفی دابمه‌زرێنێ، ته‌نیا راوێژكار‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیه‌كان نه‌بێ كه سه‌ره‌ك وه‌زیران دایانده‌مه‌زرێنێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: ته‌شكیلاتی كاروباری نه‌وت و گاز له وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كاره‌با داده‌بڕدرێت و به‌م ده‌سته‌یه‌وه ده‌به‌سترێ.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه رێنماییگه‌لی پێویست بۆ سانا به‌كارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخاته به‌ركار.
مادده‌ی یازده:
مادده‌ی یازده: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌ر كار .