مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌رك و فرمانی ده‌سته: 1. كاروباری تایبه‌ت به بوارگه‌ل و پرۆژه‌كانی مادده‌كه‌ی سه‌ره‌وه، به‌هاوده‌نگی له‌گه‌لأ كۆمپانیا‌و داموده‌زگای محه‌للی و بیانی و ئه‌وانه‌شیان كه حه‌ز به‌هاوكۆمه‌كی ده‌كه‌ن یان هه‌ر له هه‌رێمدا ئیش ده‌كه‌ن، سازبدرێن و به‌ره‌وپیریانه‌وه بچن و دانوستاندنیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و، پێكهاتن و گڕێبه‌ستیان له‌گه‌ڵدا مۆربكه‌ن، یان سه‌رپه‌رشتییان بكه‌ن، یان تا جێبه‌جێكردنیان به‌دوویاندا بچن و، كاروباره‌كانیش به هاوده‌نگی له‌گه‌لأ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارو پسپۆری مه‌ركه‌زیی فیدراڵیشدا رێك بخه‌ن. 2. مۆركردنی گرێبه‌ستیی نه‌وت و گاز‌و موشته‌ققاتی دیكه، دوای ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. 3. به‌ركارخستن و سه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌و گرێبه‌ستییه نه‌وتیانه‌ی كه بۆ وه‌به‌رهێنان و سوود لێوه‌رگرتنی سامانی په‌ترۆلأ له‌گه‌لأ كۆمپانیاكانی نه‌وتی جیهانیدا مۆركراون. 4. كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و زانیاری و به‌یاننامه‌و لێكۆڵینه‌وه جیۆلۆجی و جیۆفیزیایی و جیۆكیمیاییانه كه تایبه‌تن به گواستنه‌وه‌و پاڵاوتنی نه‌وتی خاو‌و به‌سه‌نعه‌تكردنی گاز‌و گواستنه‌وه‌و دابه‌شكردنی به‌روبوومی نه‌وت و پترۆكیمیایی هه‌رێم، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه به‌شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به هه‌رێمه‌وه هه‌یه، پێویستیشه ته‌بویب بكرێن و تاقت بكرێن و بیارێزرێن به‌و شێوازه پێشكه‌وتووانه‌ی له سنعه‌تی نه‌وتی جیهاندا به‌ركارخراون، تا سوودیشیان لێ وه‌ربگیرێ له پرۆژه‌گه‌ل و ئیش و كاری هه‌رێمداو بشپارێزرێن. 5. دووباره هه‌ڵسه‌نگاندنی یه‌دگی نه‌وت و گاز له هه‌رێمدا، له‌به‌ر رۆشنایی سه‌رهه‌ڵداوی نوێ و تیۆر (بیردۆز) و شێوازه‌گه‌لی تازه . 6. دانانی پلانێكی ستراتیژیی دوور خایه‌ن و یه‌كدیته‌واو كه‌ر (متكامل) بۆ دامه‌زراندن و به‌ره‌و چاكتر بردنی سه‌نعه‌تی گاز‌و پترۆكیمیاییه‌كان له هه‌رێمدا. 7. پاڵپشتی و چاودێریكردنی فرمانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی زه‌وی و خاك و سه‌نعه‌تی نه‌وت و گاز‌و پترۆكیمیاییه‌كان له زانكۆ‌و په‌یمانگاكانی هه‌رێمدا، هه‌روه‌ها، بابه‌تی لێكۆلینه‌وه‌و ئه‌وله‌وییاتیان بۆ فه‌راهه‌م بكرێ. 8. كۆشش بۆ ئه‌فراندنی كادیر گه‌لی پسپۆر له بواری نه‌وت و گاز‌و پترۆكیمیاییه‌كاندا، هه‌روه‌ها مه‌شقدان و به‌ره‌و چاكتر بردنیان له‌ناوه‌وه‌و له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا. 9. به‌دوا داچوونی پێشه‌ڤه‌چوون و سه‌رهه‌ڵداوی نوێ و مونجه‌زات له بواری نه‌وت و گاز‌و پترۆكیمیاییه‌كانداو، فێربوون و گواستنه‌وه‌ی وه‌ستایی و شاره‌زایی و ته‌كنۆلۆژیای هاوچه‌رخ و له‌بار بۆ هه‌رێم.