یاسای ژماره (26)ی ساڵی / 2004 یاسای پێنجه‌م هه‌موار كردنی ی
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی دووه‌می یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی – عیراق هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:1. ئه‌نجومه‌ن باڵاترین هه‌یئه‌ی ته‌نفیزیی هه‌رێمه‌و، له‌سه‌رۆك و جێگره‌كانی و وه‌زیره‌كان پێك دێت.2. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چه‌ند جێگرێكی ده‌بن، به‌مه‌رجێ له‌سێ جێگر زیاتر نه‌بن.3. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه، له كاتى ديانةبوونى يان لةكاتى ئاماده‌بونیشدا هه‌ر كاروبارێ خۆی پێی باش بێ به‌پێی یاسا به جێگره‌كانی خۆی بسپێرێ.4. جێگری سه‌رؤك وه‌زیران، ده‌شێ، سه‌رباری فرمانی پله‌كه‌ی خۆی، جانتایه‌كی وه‌زاری به ئه‌سڵ یان به وه‌كاله‌ت پڕبكاته‌وه.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: 1. وه‌زاره‌تی كار‌و نیشته‌جێكردن و وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و فراژوكاری (التنمیه) كه ناویان له مادده‌ی نۆیه‌می یاسای ژماره(3)ی ساڵی (1992)دا هاتووه هه‌ردوكیان ئیلغا ده‌كرێن.2. وه‌زاره‌تێك له نوێ داده‌مه‌زرێ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنه‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: 1. ناوی (وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی) كه له مادده‌ی نۆیه‌می یاسای ژماره(3)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992)دا هاتوو، هه‌موارده‌كرێ و ده‌بێ به (وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان).2. وه‌زاره‌تێك له‌نوێ داده‌مه‌زرێ به ناوی ( وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی).
ماددةى چوارەم:
ماددةى چوارەم: ناوى (وةزارةتى كاروبارى ئةوقاف وكاروبارى ئيسلامى) كةلةماددةى نؤيةمى ياساى ذمارة (3)ى هةموار كراوى سالَى (1992)دا هاتووة ، هةموار دةكرىَ ودةبىَ بة (وةزارةتى ئةوقاف وكاروبارى ئايينى ).
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: ناوی (وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و وزه) كه له مادده‌ی نۆیه‌می یاسای ژماره(3)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992)دا هاتوو، هه‌موارده‌كرێ و ده‌بێ به (وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كاره‌بای هه‌رێم).
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زاره‌تێك له نوێ داده‌مه‌زرێ به ناوی (وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی له هه‌رێمی كوردستاندا) له چوارچێوه‌ی زنجیره‌كانی مادده‌ی نۆ له یاسای ژماره (3)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)دا .
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: بڕگه‌ی (2) له مادده‌ی حه‌ڤده‌ی یاسای ژماره (3)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: 2- له‌حاڵه‌تێكدا جێگای سه‌رۆك چۆلَ بێت، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، یه‌كێ له جێگره‌كانی ده‌ستنیشان ده‌كات كه ئیشه‌كانی بگرێته ده‌ست و كاروبار به‌ڕێ بخات، تا له ماوه‌ی (15) رۆژدا سه‌رۆكێكی نوێ ناوزه‌دده‌كرێ و پاشان وه‌زاره‌تی نوێ پێك ده‌هێنرێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخاته به‌ركار.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه ده‌خرێته به‌ركارو له (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.