مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی دووه‌می یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی – عیراق هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:1. ئه‌نجومه‌ن باڵاترین هه‌یئه‌ی ته‌نفیزیی هه‌رێمه‌و، له‌سه‌رۆك و جێگره‌كانی و وه‌زیره‌كان پێك دێت.2. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چه‌ند جێگرێكی ده‌بن، به‌مه‌رجێ له‌سێ جێگر زیاتر نه‌بن.3. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه، له كاتى ديانةبوونى يان لةكاتى ئاماده‌بونیشدا هه‌ر كاروبارێ خۆی پێی باش بێ به‌پێی یاسا به جێگره‌كانی خۆی بسپێرێ.4. جێگری سه‌رؤك وه‌زیران، ده‌شێ، سه‌رباری فرمانی پله‌كه‌ی خۆی، جانتایه‌كی وه‌زاری به ئه‌سڵ یان به وه‌كاله‌ت پڕبكاته‌وه.