یاسای ژماره (6)ی ساڵی 2014 یاسای زمانه فه‌رمییه‌كان له هه
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی (21)
مادده‌ی (21): یه‌كه‌م: له‌كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ر چالاكییه‌كی هونه‌ری و كلتووری بیانی له هه‌رێمدا ده‌بێت پۆسته‌ر و پڕوپاگه‌نده‌ی كاره‌كه كوردی تێدابێت له پاڵ زمانه بیانییه‌كه. دووه‌م: هه‌ر كارێكی هونه‌ری و كلتووری كه له هه‌رێم به‌رهه‌م ده‌هێندرێت یان نمایش ده‌كرێت ده‌بێت به كوردی بێت، یان وه‌رگێڕانی كوردی هه‌بێت.
مادده‌ی (22)
مادده‌ی (22): له هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌بردندا، كه چڕی دانیشتوانه‌كه‌ی سه‌ر به پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه بن، زمانی خۆیان له پاڵ زمانی كوردیدا ده‌بێته زمانی فه‌رمی بۆ خوێندن، ئاخاوتن، كاروباری كارگێڕی و ناوخۆییان.
مادده‌ی (23)
مادده‌ی (23): ده‌بێت دامه‌زراوه‌كانی ئه‌م جۆره پێكهاتانه له په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم، زمانی كوردی به‌كاربێنن.
مادده‌ی (24)
مادده‌ی (24): ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بكات، به‌ر ئه‌م سزایانه‌ی خواره‌وه ده‌كه‌وێت: یه‌كه‌م: سزاكانی به‌رزه‌فته‌كردنی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كرێت ئه‌گه‌ر هاتوو فه‌رمانبه‌ر بوو. دووه‌م: ئه‌گه‌ر سه‌رپێچیكار فه‌رمانبه‌ر نه‌بێت ئاگادار ده‌كرێته‌وه كه له ماوه‌ی (15) رۆژدا سه‌رپێچیه‌كه ڕاست بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر سه‌رپێچیه‌كه به‌رده‌وام بوو، بۆ هه‌ر رۆژێك به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێت كه له (50) په‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و، له (100) سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت. سێیه‌م: هه‌موو زه‌ره‌رمه‌ندێك مافی جوڵاندنی داوای هه‌یه له كاتی سه‌رپێچی كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی (25)
مادده‌ی (25): پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌كادیمیای كوردی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی (26)
مادده‌ی (26): كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی، یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت.
مادده‌ی (27)
مادده‌ی (27): ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت.