مادده‌ی (24): ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بكات، به‌ر ئه‌م سزایانه‌ی خواره‌وه ده‌كه‌وێت: یه‌كه‌م: سزاكانی به‌رزه‌فته‌كردنی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كرێت ئه‌گه‌ر هاتوو فه‌رمانبه‌ر بوو. دووه‌م: ئه‌گه‌ر سه‌رپێچیكار فه‌رمانبه‌ر نه‌بێت ئاگادار ده‌كرێته‌وه كه له ماوه‌ی (15) رۆژدا سه‌رپێچیه‌كه ڕاست بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر سه‌رپێچیه‌كه به‌رده‌وام بوو، بۆ هه‌ر رۆژێك به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێت كه له (50) په‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و، له (100) سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت. سێیه‌م: هه‌موو زه‌ره‌رمه‌ندێك مافی جوڵاندنی داوای هه‌یه له كاتی سه‌رپێچی كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.