یاسای ژماره (4)ی ساڵی 1999یاسای بڵاوكردنه‌وه له ڕۆژنامه‌ی
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی داد ده‌رچواندنی رۆژنامه‌یه‌كی ره‌سمی بۆ هه‌رێمی كوردستانی عێراق له ئه‌ستۆ ده‌گرێ به هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و كوردی و پێی ده‌گوترێ (وه‌قایعی كوردستان).
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: (وه‌قایعی كوردستان) تایبه‌تمه‌ند ده‌بێت به بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه: 1- یاسا‌و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ئه‌وه‌ی به هاوپێچه‌كانیان حیساب ده‌كرێن یان ئه‌وه‌ی تیایدا ده‌قی گرتووه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی. 2- پێره‌وه‌كان و ئه‌وه‌ی به هاوپێچه‌كانیان حیساب ده‌كرێن یان ئه‌وه‌ی تیایدا ده‌قی گرتووه بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی . 3- (مه‌رسوم)و فه‌رمانه ده‌رچووه‌كان به گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه له یاسای ژماره (2)ی ساڵی 1992 (یاسای هه‌ڵبژاردنی رابه‌ری بزاڤی ئازادیخوازی كورد) هاتووه ده‌رباره‌ی رابه‌ر یا ئه‌وه‌ی شوێنی ئه‌و ده‌گرێته‌وه. 4-رێنماییه‌كان.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه به ده‌قی ره‌سمی باوه‌ر پێكراوه ده‌ژمێردرێ و له رۆژی بڵاوبوننه‌وه‌یه‌وه كاری پێ ده‌كرێ و ئه‌گه‌ر ده‌قێكی تیا نه‌هاتبێ كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بێ.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: (له‌فز)ی نێر مێینه‌ش ده‌گرێته‌وه، تاك، جووت و كۆ‌و، كه‌سی مه‌عنه‌ویش ده‌گرێته‌وه له هه‌ر شوێنێكدا هاتبێت كه له وه‌قایعی كوردستاندا بڵاو ده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌قێك یا قه‌رینه‌یه‌ك نه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌گونجێت.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: وا داده‌نرێ ئه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستان بڵاوده‌بێته‌وه هه‌موو كه‌س پێیان زانیوه، ئیدیعا كردن به نه‌زانین به‌وه‌ی كه له ناوه‌رۆكی بڵاوكراوه‌ته‌وه به هه‌ند هه‌ڵناگیرێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: ساڵ و مانگ به پێی هه‌ردوو ته‌قویمی شه‌مسی (زاینی)و كوردی حسێب ده‌كرێ و به یه‌كه‌وه له هه‌ر شتێك كه‌له وه‌قایعی كوردستاندا بڵاوده‌كرێته‌وه جێگیر ده‌كرێن. دووه‌م: هه‌ر یاسا‌و په‌یره‌وێك ژماره‌ی زنجیره‌ی خۆی ده‌بێت و ده‌خرێته سه‌ر ساڵی ده‌رچوونی و ناوونیشانه‌كه‌یشی له ناوه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه وه‌رده‌گیرێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: هیچ لایه‌نێك، یان كه‌سێك بۆی نییه دووباره ئه‌وه‌ی له واقیعی كوردستاندا بڵاو ده‌بێته‌وه چاپی بكاته‌وه، مه‌گه‌ر به ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی داد، یاخود به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌و بێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: هه‌ڵه‌ی چاپكردنی ئه‌وانه‌ی بڵاوده‌كرێنه‌وه له وه‌قایعی كوردستاندا به به‌یاننامه‌یه‌ك راست ده‌كرێنه‌وه كه له لایه‌ن ئه‌و لایه‌وه ده‌رده‌چێت و راستكردنه‌وه‌كه‌ش له وه‌قایعی كوردستاندا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: دوای ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت له ده‌رچوواندنی بڵاوكراوه‌ی (په‌رله‌مان)و دوایی به په‌خشنامه‌ی ره‌سمی زمان حاڵی ئه‌نجومه‌ن داده‌نرێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست ده‌ربهێنێ بۆ ئاسان كاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی یازده‌م:
مادده‌ی یازده‌م: كار به هیچ ده‌قێك، یان بڕیارێك ناكرێت، كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژ بێت.
مادده‌ی دوازده‌م:
مادده‌ی دوازده‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكات.
مادده‌ی سێزده‌م:
مادده‌ی سێزده‌م: ئه‌م یاسایه له 1/1/2000 جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاوده‌كرێته‌وه.