مادده‌ی دووه‌م: (وه‌قایعی كوردستان) تایبه‌تمه‌ند ده‌بێت به بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه: 1- یاسا‌و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ئه‌وه‌ی به هاوپێچه‌كانیان حیساب ده‌كرێن یان ئه‌وه‌ی تیایدا ده‌قی گرتووه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی. 2- پێره‌وه‌كان و ئه‌وه‌ی به هاوپێچه‌كانیان حیساب ده‌كرێن یان ئه‌وه‌ی تیایدا ده‌قی گرتووه بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی . 3- (مه‌رسوم)و فه‌رمانه ده‌رچووه‌كان به گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه له یاسای ژماره (2)ی ساڵی 1992 (یاسای هه‌ڵبژاردنی رابه‌ری بزاڤی ئازادیخوازی كورد) هاتووه ده‌رباره‌ی رابه‌ر یا ئه‌وه‌ی شوێنی ئه‌و ده‌گرێته‌وه. 4-رێنماییه‌كان.