یاسای ژماره (3) ساڵی 1999 یاسای بزربووه‌كان له هه‌ڵمه‌ته‌ك
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه‌ی بزربووه‌كان ئه‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه ده‌گرنه‌وه:1. ئه‌وانه‌ی له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی كۆچ پێكردنی كورده فه‌یلییه‌كان له لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراقه‌وه له ساڵی 1980دا بزر بوون 31/12/1980 به مێژووی جاردانی بزربوونیان داده‌نرێ و گه‌ران به‌دوای چاره‌نووسیان له رووی هۆیه‌كانی و كات و مه‌به‌سته‌كه‌ی به تێپه‌ر بوونی چوار ساڵ به‌سه‌ر بزربوونیاندا كۆتایی هاتووه.2. ئه‌وانه‌ی له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی له‌ناو بردنی كورده بارزانییه‌كان له لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه له ساڵی 1983دا بزربوون و رۆژی 31/12/1983 به مێژوویه‌ك داده‌نرێ بۆ جاردانی بزربوونیان و گه‌ران به دوای چاره‌نووسیان دا له رووی هۆیه‌كانی و كات و مه‌به‌سته‌كه‌ی به تێپه‌ر بوونی چوار ساڵ به‌سه‌ر بزربوونیاندا كۆتایی هاتوو.3. ئه‌وانه‌ی له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی له‌ناو بردنی خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به چه‌كی كیمیایی له لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه له 16/3/1988 دا بزربوون و رۆژی كاره‌ساته‌كه به مێژوویه‌ك داده‌نرێ بۆ جاردانی بزربوونیان و گه‌ران به دوای چاره‌نووسیان، له رووی هۆیه‌كانی و كات و مه‌به‌سته‌كه‌ی، به تێپه‌ربوونی چوار ساڵ به‌سه‌ر بزربوونه‌كه‌یاندا كۆتایی هاتووه.4. ئه‌وانه‌ی له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی له‌ناوبردن، كه پێیان ده‌گوترێ (ئه‌نفال) له ساڵی 1988 دا بزربوون، 31/12/1988 به مێژوویه‌ك داده‌نرێ بۆ جاردانی بزربوونیان و گه‌ران به دوای چاره‌نووسیان له رووی هۆیه‌كانی و كات و مه‌سبه‌ته‌كه‌یان، به تێپه‌ر بوونی چوار ساڵ به‌سه‌ر بزربوونه‌كه‌یاندا كۆتایی هاتووه.5. ئه‌وانه‌ی له ماوه‌ی راپه‌رینه‌كه‌ی ئاداری 1991 و كۆره‌وه ملیۆنییه‌كه‌ی كه به دوای داهات بزربوون، 31/12/1991 به مێژوویه‌ك داده‌نرێ بۆ جاردانی بزربوونیان و گه‌ران به دوای چاره‌نووسیان له رووی هۆیه‌كانی و كات و مه‌به‌سته‌كه‌ی به تێپه‌ر بوونی چوار ساڵ به‌سه‌ر بزربوونه‌كه‌یاندا كۆتایی هاتووه.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: 1. تێپه‌ر بوونی ئه‌و ماوانه‌ی كه له مادده‌ی یه‌كه‌مدا هاتوون ده‌بنه قه‌رینه و به حوكمێك داده‌نرێن بۆ مردنی بزربووه‌كه‌ی كه ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه.2. ئه‌گه‌ر ژنه‌كه بزر بووبێت به‌ڵگه‌ی وه‌فاتنامه‌كه‌ی به حوكم بۆ ده‌رچوو، ئه‌وا مێرده‌كه‌ی بۆی نییه خوشكی ژنه‌كه‌ی یا ئه‌وانه‌ی ناتوانێ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی كۆیان بكاته‌وه بیهێنێ تاكو به ته‌واوی چاره‌نووسه‌كه‌ی دیار ده‌كه‌وێت.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: 1. دادگای تایبه‌ت به‌ڵگه‌ی مردنی ئه‌و بزربووه‌ی كه ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه ده‌رده‌چوێنێ له‌سه‌ر داوایه‌كی پێشكه‌ش كرا‌و له لایه‌ن یه‌كێك له خزمه‌كانی تاكو راده‌ی پله‌ی چواره‌م و ئه‌وه‌ش دوای په‌یدا كردنی به‌ڵگه‌ی شایه‌دی یه، له لایه‌نێكی كارگێری تایبه‌ت، كه پشتگیری بكات و ده‌ستنیشانی یه‌كێك له‌م حاڵه‌تانه بكات كه بزربووه‌كه ده‌گرنه‌وه و له مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون.2. له كاتی نه‌بوونی خاوه‌نی په‌یوه‌ندی له‌و پلانه‌ی كه له بڕگه (أ) باس كراون، له‌م باره‌دا هه‌موو خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك یان لایه‌نێكی حوكمه‌تی بۆیان هه‌یه دوای ده‌رچواندنی به‌ڵگه‌ی وه‌فاتنامه به پێی ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه بكات.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: دادگای شوێنی دانیشتنی داواكاری به‌ڵگه‌ی وه‌فاتنامه یان شوێنی بوونی ئه‌و لایه‌نه حوكمه‌تییه‌ی كه داوای به‌ڵگه‌كه ده‌كات، به دادگای تایبه‌تمه‌ندی ده‌رچواندنی به‌ڵگه‌ی وه‌فاتنامه‌ی بزر بووه‌كه داده‌نرێ، كه ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه، هه‌روه‌ها قه‌سامی شه‌رعی یاسایی كه به پێی به‌ڵگه‌ی ناوبراو ده‌رچوێنراون ئه‌مه‌ش به‌ده‌ره له حوكمه‌كانی بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده (305)ی دادگایی كردنی شارستانی ژماره (83)ی ساڵی 1969.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: رۆژی ده‌رچواندنی به‌ڵگه‌ی وه‌فاتنامه به مێژووێك داده‌نرێت بۆ مردنی ئه‌و بزربوه‌ی كه ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه وه‌ك حوكمێك و، ژنی بزربووه‌كه‌ش پێویسته خۆی به (عیدده‌ی مردن) ببه‌ستێته‌وه كه چوار مانگ و (ده) رۆژه له مێژووی ده‌رچوونی به‌ڵگه‌كه‌وه.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: له بارێكدا كه ئیسپات بوو له پاش ده‌رچوونی به‌ڵگه‌ی مردنه‌كه‌ی، بزربووه‌كه زیندووه، ئه‌وا حه‌كمه‌كانی مادده‌ی یه‌كه‌می یاسای باری كه‌سایه‌تی ژماره (188)ی ساڵی 1959ی هه‌موار كرا‌و و حوكمه‌كانی یاسای چاودێری ناكامڵه‌كانی (قاصرین)ی ژماره (78)ی ساڵی 1980ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: به‌ڵگه‌ی ئه‌و وه‌فاتنامه‌یه‌ی كه به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌رچووه، ده‌كه‌وێته به‌ر رێگه‌كانی تانوون لێدان كه له فه‌سلی دووه‌م و مادده‌ی (216)ی یاسای دادگایی كردنی شارستانی ژماره (83)ی ساڵی 1969ی هه‌مواركراودا هاتوون.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: 1. دوو دینار ره‌سم له تۆمار كردنی به‌ڵگه‌ی وه‌فاتنامه وه‌رده‌گیرێ كه به پێی ئه‌م یاسایه ده‌رچووه.2. به‌ڵگه‌ی وه‌فاتنامه‌ی ده‌رچوێنراو له ره‌سمی پول و ئه‌و غه‌ره‌مایه‌ی كه ه‌له یاسا كارپێكراوه‌كاند هاتووه ده‌بوردرێ.3. قه‌سامی شه‌رعی و یاسایی كه به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌ی وه‌فاتنامه رێك خراون و به پێی ئه‌م یاسایه ده‌رچوون، له ره‌سمه‌كانی دادوه‌ری ده‌بووردرێن.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دا ناكۆك بێت.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ده‌بێ وه‌زاره‌ته‌كانی داد و ناوخۆ رێنمایی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه هه‌ر یه‌كه‌یان به پێی تایبه‌تمه‌ندی خۆی ده‌ربكات.
مادده‌ی یازده‌یه‌م:
مادده‌ی یازده‌یه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م:
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.