مادده‌ی یه‌كه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه‌ی بزربووه‌كان ئه‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه ده‌گرنه‌وه:1. ئه‌وانه‌ی له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی كۆچ پێكردنی كورده فه‌یلییه‌كان له لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراقه‌وه له ساڵی 1980دا بزر بوون 31/12/1980 به مێژووی جاردانی بزربوونیان داده‌نرێ و گه‌ران به‌دوای چاره‌نووسیان له رووی هۆیه‌كانی و كات و مه‌به‌سته‌كه‌ی به تێپه‌ر بوونی چوار ساڵ به‌سه‌ر بزربوونیاندا كۆتایی هاتووه.2. ئه‌وانه‌ی له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی له‌ناو بردنی كورده بارزانییه‌كان له لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه له ساڵی 1983دا بزربوون و رۆژی 31/12/1983 به مێژوویه‌ك داده‌نرێ بۆ جاردانی بزربوونیان و گه‌ران به دوای چاره‌نووسیان دا له رووی هۆیه‌كانی و كات و مه‌به‌سته‌كه‌ی به تێپه‌ر بوونی چوار ساڵ به‌سه‌ر بزربوونیاندا كۆتایی هاتوو.3. ئه‌وانه‌ی له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی له‌ناو بردنی خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به چه‌كی كیمیایی له لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه له 16/3/1988 دا بزربوون و رۆژی كاره‌ساته‌كه به مێژوویه‌ك داده‌نرێ بۆ جاردانی بزربوونیان و گه‌ران به دوای چاره‌نووسیان، له رووی هۆیه‌كانی و كات و مه‌به‌سته‌كه‌ی، به تێپه‌ربوونی چوار ساڵ به‌سه‌ر بزربوونه‌كه‌یاندا كۆتایی هاتووه.4. ئه‌وانه‌ی له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی له‌ناوبردن، كه پێیان ده‌گوترێ (ئه‌نفال) له ساڵی 1988 دا بزربوون، 31/12/1988 به مێژوویه‌ك داده‌نرێ بۆ جاردانی بزربوونیان و گه‌ران به دوای چاره‌نووسیان له رووی هۆیه‌كانی و كات و مه‌سبه‌ته‌كه‌یان، به تێپه‌ر بوونی چوار ساڵ به‌سه‌ر بزربوونه‌كه‌یاندا كۆتایی هاتووه.5. ئه‌وانه‌ی له ماوه‌ی راپه‌رینه‌كه‌ی ئاداری 1991 و كۆره‌وه ملیۆنییه‌كه‌ی كه به دوای داهات بزربوون، 31/12/1991 به مێژوویه‌ك داده‌نرێ بۆ جاردانی بزربوونیان و گه‌ران به دوای چاره‌نووسیان له رووی هۆیه‌كانی و كات و مه‌به‌سته‌كه‌ی به تێپه‌ر بوونی چوار ساڵ به‌سه‌ر بزربوونه‌كه‌یاندا كۆتایی هاتووه.