یاسای ژماره (17)ی ساڵی2012 یاسای مافی دانه‌رو مافه هاوسێكا
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: پێناسه‌كان مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه له‌م زاراوه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێم. سێیه‌م: كار: هه‌ر كارێكی ئه‌ده‌بی یان زانستی یان هونه‌ریی داهێنراو. چواره‌م: داهێنان: ئه‌و ڕواڵه‌ته داهێنه‌ره‌ی كه‌وا ڕه‌سه‌نایه‌تی ده‌به‌خشێته كاره‌كه. پێنجه‌م: كاری به‌كۆمه‌ڵ: ئه‌و كاره‌یه كه زیاتر له كه‌سێكی سروشتی به‌شداری تێداكردووه، به‌ده‌سپێشخه‌ری و ئاراسته‌و سه‌رپه‌رشتی كردنی كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وه‌ی كه به ناوی خۆی كاره‌كه بڵاوده‌كاته‌وه. شه‌شه‌م: كاری هاوبه‌ش: ئه‌و كاره‌یه كه كارێكی به‌كۆمه‌ڵ پێك ناهێنێت، و زیاتر له كه‌سێكی سروشتی به‌شداری تێداكردووه، چ توانر پشكی هه‌ر یه‌كێكیان جیابكرێته‌وه یان نه‌توانرا. حه‌وته‌م: كاری وه‌رگیراو: هه‌ر كارێك كه‌وا پشت به كارێك یان زیاتر له كارێكی پێشه‌خۆی ببه‌ستێت، وه‌ك وه‌رگێران، یان دابه‌شكردنی مۆسیقایی، یان وێنه‌گرتنی هونه‌ری، یان پوختكردن، یان كورتكردنه‌وه، یان هه‌ر شێوه‌یه‌كی تری ئه‌و كارانه‌ی شیاوی دووباره دارشتنه‌وه یان گۆڕانكارین، ما دامه‌كێ له ڕووی دووباره رێكخستنه‌وه یان هه‌ڵبژاردنی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی، داهێنه‌ر بێت. هه‌شته‌م: دانه‌ر: ئه‌و كه‌سه‌یه كه‌وا كارێك داده‌هێنێت. نۆیه‌م: بڵاوكردنه‌وه: بریتیه له دانانی كارێك یان دانه كۆپیكراوه‌كانی له‌به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ر به ڕه‌زامه‌ندی دانه‌ره‌كه‌ی یان خاوه‌ن مافه‌كانی و به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ك یان ئامرازێكه‌وه بێت. ده‌یه‌م: كۆپیكردن: له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك یان زیاتر له وێنه‌یه‌كی وه‌كیه‌ك له‌گه‌ڵ دانه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی كاره‌كه، به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ك بێت یان له هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، به تۆماركردنی ئه‌لیكترۆنی كاتیی یان هه‌میشه‌یی كاره‌كه‌شه‌وه. یازده‌م: چه‌سپاندن: مه‌به‌ست لێی تۆماركردنی ده‌نگ یان وێنه یان هه‌ردووكیان له سه‌ر ناوه‌ندێكی ماددی به رێگه‌یه‌كی شیاو بۆ تێگه‌یشتن و كۆپیكردن و گواستنه‌وه. دوازده‌م: فۆلكلۆر: بریتیه له‌و كارانه‌ی كه‌وا توێژه میللیه‌كان، وه‌ك ده‌ڕبڕینێك بۆ ناسنامه كولتورییه‌كانیان دایده‌هێنن، و له نه‌وه‌یه‌ك بۆ نه‌وه‌یه‌كی تر ده‌گوازرێته‌وه‌و یه‌كێك له توخمه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی كه‌له‌پووره‌كه‌یان پێكده‌هێنێت. سێزده‌م: به‌رنامه‌ی كۆمپیوته‌ر: بریتیه له كۆمه‌ڵه فه‌رمان و ئه‌رك و ستانده‌رێك به زمانێكی پرۆگرامكراوی كۆمپیوته‌رو گۆڕدراوه بۆ زمانی ئامێری كۆمپیوته‌رو به‌شێوه‌یه‌كی لۆجیكی رێكخراوه‌و ده‌بێته هۆی مامه‌ڵه‌كردنی كۆمپیوته‌ر له‌گه‌ڵ داتا‌و دانه‌ده‌ستی داتا‌و زانیاری نوێ. چوارده‌م: مافه هاوسێكان: بریتیه له مافی هونه‌رمه‌ندی به‌جێگه‌ینه‌رو، به‌رهه‌مهێنه‌رانی تۆماره بیستراوه‌كان و، دامه‌زراوو ئێزگه‌و كۆمپانیا‌و ده‌سته‌كانی په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆیی و خانه‌كانی بڵاوكردنه‌وه، به‌بێ پێشێلكردنی مافی دانه‌ری ڕه‌سه‌ن. پازده‌م: هونه‌رمه‌ندی به‌جێگه‌ینه‌ر: مه‌به‌ست لێی ئه‌كته‌ر، سترانبێژ، مۆسیقار، سه‌ماكار، یان هه‌ر كه‌سێكی تر كه‌وا به‌ڕه‌زامه‌ندی دانه‌ره ڕه‌سه‌نه‌كه، هه‌ڵده‌ستێت به نواندن یان بێژین یان خوێندنه‌وه یان سروودگوتنه‌وه یان به‌جێگه‌یاندنی شانۆگه‌ری یان هه‌ر كارێكی تر، به نیشاندانی یاری منداڵان و ئه‌كته‌ره‌كانی سێرك یشه‌وه. شازده‌م: به‌رهه‌مهێنه‌ری كاری بیستراو ـ بینراو: مه‌به‌ست لێی ئه‌و كه‌سه‌یه كه ده‌سپێشخه‌ر بێت له رێكخستن و ئاراسته‌كردن و پاره‌دانی كاری بیستراو یان بینراو یان تۆماركردنی ده‌نگیی. حه‌ڤده‌م: به‌رهه‌مهێنه‌ری تۆماركراوه ده‌نگییه‌كان: مه‌به‌ست لێی ئه‌و كه‌سه‌یه كه‌وا بۆ یه‌كه‌مجار كارێك به تۆماركردنی ده‌نگیی یان به‌جێگه‌یاندنی هونه‌رمه‌ندێكی به‌جێگه‌ینه‌ر، تۆمار بكات، ئه‌ویش به‌بێ چه‌سپاندنی ده‌نگه‌كان له سه‌ر وێنه‌دا له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كردنی كارێكی بیستراو ـ بینراودا. هه‌ژده‌م: موڵكی گشتی: ئه‌و موڵكه‌یه كه گشت ئه‌و كارانه‌ی بۆ ده‌گه‌رێته‌وه، كه هه‌ر له سه‌رتاوه له پاراستن دوورخراونه‌ته‌وه یان ماوه‌ی پاراستنی مافه داراییه‌كانی به‌سه‌رچووه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: ئامانجه‌كان ئامانجه‌كانی ئه‌م یاسایه بریتین له: یه‌كه‌م: پاراستنی مافه‌كانی دانه‌رو مافه هاوسێكانی له هه‌رێمدا له بواره‌كانی ئه‌ده‌ب و زانست و هونه‌ردا. دووه‌م: هاندانی بزاڤی هونه‌ری و ئه‌ده‌بیی و زانستی و پێشخستنیان. سێیه‌م: په‌ره‌پێدان و پێشخستنی په‌یوه‌ندیه كلتووریه‌كان له‌گه‌ڵ گه‌لانی تردا له رێگه‌ی پاراستنی مافی ئه‌و دانه‌رانه‌یان كه‌وا به‌رهه‌مه‌كانیان له هه‌رێمدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه پاراستن ده‌یانگرێته‌وه: 1- كاره نووسراوه‌كان. 2- ئه‌و كارانه‌ی به‌زاره‌كی ده‌گوترێنه‌وه، وه‌ك وانه‌و وتار‌و په‌ندبێژی و ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌یانه. 3- خوێندنه‌وه‌ی به‌ئاشكرای قورئانی پیرۆز‌و سرووده ئاینیه‌كان. 4- كاره شانۆییه‌كان، و شانۆگه‌رییه ستران و مۆسیقاسازه‌كان یان ئه‌و كارانه‌ی به‌جوله‌و هه‌نگاوی هونه‌ری ئه‌نجام ده‌درێن، وه‌ك سه‌ماو نواندنی هێماكار (پانتۆمیم). 5- كاری موسیقایی، دیجیتالی بێت یان هی تر، چ ووشه‌ی له‌گه‌ڵدا بێت یان نا. 6- كاری سینه‌مایی و بیستراو – بینراو. 7- كاری فۆتۆگرافیی و كاره هاوشێوه‌كانی وه‌ك سلاید چ وێنه بێت یان فیلم. 8- كاره‌كانی نیگاركێشیی، وێنه‌گرتن، په‌یكه‌رتاشی، هه‌ڵكۆڵین، هونه‌ره پراكتیكی و دیكۆرسازییه‌كان. 9- كاری ته‌لارسازیی. 10- وێنه‌ی ڕوونكه‌ره‌وه، نه‌خشه، دیزاین، پلانكاری، و كاری به‌رجه‌سته‌كراوی په‌یوه‌ست به جوگرافیا‌و تۆبۆگرافیا. 11- به‌رنامه‌كانی كۆمپیوته‌ر به هه‌ر زمانێكه‌وه بێت. 12- داتا بێ‌س. 13- كاری وه‌رگیراو. دووه‌م: پاراستن ناونیشانی كاره‌كه‌ش ده‌گرێته‌وه هه‌تا ئه‌گه‌ر نیشانده‌ریش نه‌بێت له سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ی.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: مافه داراییه‌كانی دانه‌ر شیاوی ده‌ستلێهه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه‌یی یان به ته‌واوی، چ به به‌رامبه‌ر بێت یان بێ به‌رامبه‌ر، وه ته‌نها دانه‌ر، یان جێگره‌وه گشتیه‌كه‌ی له دوای خۆیدا، مافی سوودمه‌ندی دارایی كاره‌كه‌ی هه‌یه، جا رێگه‌ی پیاده‌كردنی ئه‌م مافه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، له‌م پێناوه‌شدا دانه‌ر بۆی هه‌یه مۆڵه‌ت بدات یان رێگه‌بگرێت له‌مانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: فرۆشتن یان دابه‌شكردن یان به‌كرێدان یان نیشاندانی كاره‌كه. دووه‌م: كۆپیكردن، چاپكردن، تۆماركردن و وێنه‌گرتنی كاره‌كه به گشت ئامرازه به‌رده‌سته‌كان. سێیه‌م: وه‌رگێرانی كاره‌كه بۆ سه‌ر زمانێكی تر یان لێوه‌رگرتنی یان هه‌مواركردنی یان ده‌ستكاریكردنی یان كورتكردنه‌وه‌ی یان گونجاندنی یان هه‌ر كارڕاییه‌كی تر. چواره‌م: هاورده‌كردنی دانه‌ی ئه‌و كاره‌ی كه‌وا له ده‌ره‌وه، چ به ڕه‌زامه‌ندی دانه‌ر یان به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌ودا، بڵاوكراوه‌ته‌وه. پێنجه‌م: به‌جێگه‌یاندنی كاره‌كه. شه‌شه‌م: گواستنه‌وه‌ی كاره‌كه بۆ جه‌ماوه‌ر به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك و به‌هه‌ر ئامرازێك بێت.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: ته‌نها دانه‌رو جێگره‌وه گشتیه‌كه‌ی، بۆی هه‌یه گشت یان به‌شێك له‌و مافه داراییانه‌ی كه‌وا له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له سه‌ر كراوه بۆ كه‌سێكی تر بگوازێته‌وه‌و مه‌رجیشه بۆ دروستی ئه‌م ڕه‌فتاره: یه‌كه‌م: پێویسته نووسراو بێت و به شێوه‌یه‌كی وورد ئه‌و مافانه‌ی كه‌وا بابه‌تی گرێبه‌سته‌كه‌ن به جیا دیاری بكات، له‌گه‌ڵ دیاریكردنی ماوه‌و شوێنی وه‌سوودهێنانه‌كه‌و، دانه‌ر مافی ده‌مێنێت له هه‌ر مافێكی دارایی كه‌وا به پێی گرێبه‌سته‌كه ده‌ستی لێهه‌ڵنه‌گرتبێت و له‌گه‌ڵ پێشێل نه‌كردنی ئه‌و مافه مه‌عنه‌وییانه‌ی كه‌وا له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه، دانه‌ر بۆی نیه هه‌ر كارێك كه ببێته هۆی له‌كارخستنی وه‌سوودهێنانی ئه‌و مافه‌ی بابه‌تی ڕه‌فتاره‌كه‌یه، ئه‌نجام بدات. دووه‌م: ڕه‌فتاره‌كه ده‌بێت ده‌ق بكات له سه‌ر ئه‌و به‌رامبه‌ره نه‌ختینه‌یه یان عه‌ینیه‌ی كه‌وا له بڕی گواستنه‌وه‌ی مافێك یان زیاتری مافه‌كانی سوودوه‌رگرتنی دارایی كاره‌كه بۆ كه‌سانی تر له سه‌ر بنه‌مای به‌شداری دانه‌ر له رێژه‌ی سه‌دی له داهاتی وه‌سوودهێنانه‌كه، هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه گرێبه‌ست بكات له سه‌ر بنه‌مای بڕه پاره‌یه‌كی دیاریكراو یان كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو بنه‌ما.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: ڕه‌فتاركردنی دانه‌ر به دانه ڕه‌سه‌نه یان تاقانه‌ی كاره‌كه‌ی نابێته هۆی گواستنه‌وه‌ی مافه داراییه‌كانی سه‌ر ئه‌م كاره‌ی، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ناكرێت كه‌سی ڕه‌فتار بۆكراو پابه‌ند بكرێت به رێگه‌دان به دانه‌ر كه‌وا ئه‌م دانه‌یه كۆپی بكات یان بگوازێته‌وه یان نیشانی بدات، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێكی نووسراو به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه نه‌بێت.
مادده‌ی یازده‌م
مادده‌ی یازده‌م: دانه‌ری كاری هونه‌ره شێوه‌كارییه ڕه‌سه‌نه‌كان و هه‌روه‌ها ده‌ستنووسه مۆسیقی و ئه‌ده‌بیه ڕه‌سه‌نه‌كان، یان میراتگره‌كانی ئه‌م دانه‌ره، مافیان هه‌یه رێژه‌یه‌كیان ده‌ست بكه‌وێت كه له (10%)ی هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی فرۆشتنی ئه‌م كاره به مه‌زادی ئاشكرا، له دوای یه‌كه‌م ده‌ستلێهه‌ڵگرتنی له لایه‌ن دانه‌ره‌كه‌یه‌وه، كه‌متر نه‌بێت.
مادده‌ی دوازده‌م
مادده‌ی dوازده‌م: به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی مادده‌ی هه‌شته‌می ئه‌م یاسایه، هه‌ر كه‌سێك له هه‌رێمدا مافی هه‌یه هه‌ر كارێكی بیانی بڵاوكراوه به شێوه‌یه‌كی چاپكراو یان هه‌ر شێوه‌یه‌كی تر، وه‌ربگێرێت و ئه‌م وه‌رگێڕانه‌ش بڵاوبكاته‌وه، ئه‌گه‌ر یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر رێكه‌وتی یه‌كه‌م بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م كاره بیانیه به‌سه‌رچووبێت، و هیچ وه‌رگێڕانێكی ئه‌م كاره له لایه‌ن خاوه‌نی مافی وه‌رگێران یان به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و، له هه‌رێمدا بڵاونه‌كرابێته‌وه، یان له حاڵه‌تی نه‌مانی چاپه وه‌رگێڕدراوه‌كاندا.
مادده‌ی سێزده‌م
مادده‌ی سێزده‌م: یه‌كه‌م: نابێت مافه مه‌عنه‌ویه‌كانی دانه‌ر یان هه‌ر كارێك به‌ر له بڵاوكردنه‌وه‌ی گل بدرێته‌وه. دووه‌م: نابێت ئه‌و كاره‌ی كه‌وا دانه‌ره‌كه‌ی به‌ر له بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆچی دوایی كردووه، گل بدرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م دانه‌ره، به‌ر له مردنی، ڕازی نه‌بووبێت له سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی.
مادده‌ی چوارده‌م
مادده‌ی چوارده‌م: یه‌كه‌م: ته‌نها میراتگره‌كانی دانه‌ر مافیان هه‌یه كارێك، كه له كاتی ژیانی دانه‌ره‌كه‌ی بڵاونه‌كرابێته‌وه، بڵاوی بكه‌نه‌وه، ته‌نها ئه‌گه‌ر دانه‌ره‌كه‌ی وه‌سیه‌تی كردبێت كه‌وا بڵاونه‌كرێته‌وه یان ئه‌و كاته‌ی د‌یاریكردبوو كه ده‌كرێت كاره‌كه‌ی تیایدا بڵاوبكرێته‌وه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر زیاتر له یه‌ك دانه‌ر به‌شداریان كردبێت له دانانی كارێك و یه‌كێكیان، به‌بێ بوونی میراتگر، كۆچی دوایی كرد، ئه‌وا به یه‌كسانی پشكی ئه‌م دانه‌ره ده‌بێته هی ئه‌وانه‌ی له دانانه‌كه‌دا له‌گه‌ڵیدا به‌شداربوون، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێكی نووسراو به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه نه‌بێت.
مادده‌ی بیسته‌م
مادده‌ی بیسته‌م: یه‌كه‌م: له دانانی كاری سینه‌مایی و بیستراو ـ بینراودا ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به هاوبه‌ش هه‌ژمار ده‌كرێن: 1- دانه‌ری سیناریۆ یان خاوه‌نی بیرۆكه‌ی نووسراوی پرۆگرامه‌كه. 2- ئه‌وه‌ی كاره ئه‌ده‌بیه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك گۆڕی بێت كه‌وا بۆ جێبه‌جێكردن گونجاو بێت. 3- دانه‌ری دیالۆگ له كاری سینه‌مایی یان بیستراو ـ بینراودا. 4- دانه‌ری مۆسیقای كاره‌كه ئه‌گه‌ر به تایبه‌تی بۆ ئه‌م كاره‌ی دانابێت. 5- ده‌رهێنه‌ری كاره‌كه ئه‌گه‌ر چاودێریێكی كردارانه‌ی له سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌نجام دابێت. دووه‌م: ئه‌گه‌ر كاره سینه‌مایی یان بیستراو ـ بینراوه‌كه له كارێكی تری پێشه‌خۆی وه‌رگیرا بێت یان لێی ده‌رهاتبێت، ئه‌وا دانه‌ری ئه‌و كاره پێشووه ده‌بێته هاوبه‌ش له كاره نوێیه‌كه‌دا. سێیه‌م: دانه‌ری سیناریۆی كارێكی ئه‌ده‌بی و ئه‌وه‌ی گۆڕیویه‌تی و دانه‌ری دیالۆگه‌كه‌ی و ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی هه‌موویان پێكه‌وه مافی نیشاندنی كاره نوێیه‌كه‌یان هه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی دانه‌ری كاره ئه‌ده‌بیه ڕه‌سه‌نه‌كه یان دانه‌ری موسیقاكه‌ی مافی ناڕه‌زایی ده‌ڕبڕینیان هه‌بێت له سه‌ر ئه‌مه. به مه‌رجێك ئه‌مه پێشێلی ئه‌و مافه‌نه‌ی نه‌كات كه‌وا ده‌رئه‌نجامی دانانی كاره‌كه‌ن، و هه‌ردوو دانه‌ری پارچه ئه‌ده‌بیه‌كه‌و دانه‌ری پارچه موسیقای كاره‌كه مافیان هه‌یه له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و پارچه‌ی تایبه‌ته به‌خۆی به رێگه‌یه‌كی تری جیا له سینه‌ما یان ڕادیۆ یان ته‌له‌فزیۆن ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه رێكنه‌كه‌وتبن. چواره‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له به‌شداربووانی دانانی كاره‌كه هه‌ڵنه‌ستا به‌وه‌ی پێویسته له سه‌ری پێی هه‌ڵبستێت یان ئه‌و كاره‌ی لێی داواكراوه ته‌واو نه‌كات، ئه‌وا نابێته هۆی رێگه‌گرتن له به‌شداربووه‌كانی تری دانانی كاره‌كه كه‌وا ئه‌و به‌شه‌ی ته‌واوی كردووه به‌كاری بهێنێت، به مه‌رجێك مافی هه‌ر یه‌كێكیان كه ده‌رئه‌نجامی به‌شداریكردنێتی له دانانی كاره‌كه، پێشێل نه‌كات. پێنجه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی هێنانه‌كایه‌ی كاری سینه‌مایی یان رادیۆیی یان ته‌له‌فزیۆنی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، یان به‌رپرسیاره‌تی ئه‌م هێنانه‌كایه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و ئامرازه ماددی و داراییه‌كانی پێویست بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م كاره‌و ده‌رهێنانی ده‌خاته به‌رده‌ستی دانه‌ران، ئه‌وا به به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌م كاره هه‌ژمار ده‌كرێت. به‌رهه‌مهێنه‌ریش به درێژایی ئه‌و كاته‌ی بۆ وه‌سوودهێنانی كاره‌كه له سه‌ری پێكهاتوون، له كاتی گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا بۆنیشاندان و وه‌سوودهێنانی كاره‌كه، به نوێنه‌ری دانه‌ره‌كان و جێگره‌وه‌كانیان هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به‌بێ پێشێلكردنی مافه‌كانی دانه‌ره‌كانی كاره ئه‌ده‌بی و مۆسیقاییه لێوه‌رگیراوه‌كانی تر، ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه رێكنه‌كه‌وتبن. شه‌شه‌م: پێویسته له سه‌ر به‌رهه‌مهێنه‌ری كاره سینه‌مایی و بیستراو ـ بینراوه‌كان هه‌ڵبستێت به به‌ستنی گرێبه‌ستی نووسراو له‌گه‌ڵ گشت ئه‌و كه‌سانی كاره‌كانیان له به‌رهه‌مهێنانی كاره سینه‌مایی و بیستراو ـ بینراوه‌كه به‌كار ده‌هێنرێن و مافه داراییه‌كانی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌گه‌ڵ دیاریكردنی چوارچێوه‌ی كات وشوێنی وه‌سوودهێنانی ئه‌م كاره ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێكی پێچه‌وانه‌ی نه‌بێت.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: له حاڵه‌تی به‌شداریكردن له دانانی كاری موسیقایی سترانییدا، ئه‌وا ته‌نها دانه‌ری پارچه مۆسیقاكه مافی هه‌یه مۆڵه‌ت بدات به به‌جێگه‌یاندنی ئاشكرای ته‌واوی كاره هاوبه‌شه‌كه یان جێبه‌جێكردنی یان بڵاوكردنه‌وه‌ی یان لێگرتنه‌وه‌ی چه‌ند كۆپیه‌ك لێی، له‌گه‌ڵ پێشێلنه‌كردنی مافی دانه‌ری پارچه ئه‌ده‌بیه‌كه، ئه‌م دانه‌ره‌ش مافی هه‌یه به ته‌نیا پارچه ئه‌ده‌بیه‌كه‌ی بڵاوبكاته‌وه، به‌ڵام بۆی نیه ڕه‌فتاری پێوه‌بكات تاوه‌كو ببێته بنه‌مای كارێكی موسیقایی تر، ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ڕێكنه‌كه‌وتبن. دووه‌م: له حاڵه‌تی هاوبه‌شیكردن له دانانی ئه‌و كارانه‌ی به جۆله‌و مۆسیقا جێبه‌جێ ده‌كرێن یان له‌و نمایشانه‌ی مۆسیقایان له‌گه‌ڵدایه‌و له گشت كاره هاوشێوه‌كاندا، ئه‌وا دانه‌ری پارچه نامۆسیقاییه‌كه مافی هه‌یه مۆڵه‌ت بدات به به‌جێگه‌یاندنی ئاشكرای ته‌واوی كاره هاوبه‌شه‌كه یان جێبه‌جێكردنی یان لێگرتنه‌وه‌ی چه‌ند كۆپیه‌ك لێی، وه دانه‌ری پارچه مۆسیقاكه مافی هه‌یه ته‌نها ڕه‌فتار به پارچه مۆسیقاكه بكات به مه‌رجێك له كارێكی لێكچوو له‌گه‌ڵ كاره هاوبه‌شه‌كه به‌كار نه‌هێنرێت، ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه رێكنه‌كه‌وتبن.
مادده‌ی بیست و دووه‌م
مادده‌ی بیست و دووه‌م: ده‌شێت كاره بڵاوكراوه‌كان به‌بێ مۆڵه‌تی دانه‌رو به‌بێ پێدانی هیچ به‌رامبه‌رێكی دارایی به‌پێی ئه‌م مه‌رجانه‌ی ده‌قیان له سه‌ر كراوه‌و له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه، به‌كاربهێنرێن: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر پێشكه‌شكردن یان نیشاندان یان گووتنه‌وه یان ریتمی كاره‌كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خێزانیی تایبه‌ت ئه‌نجامدرابێت و هیچ داهاتێكی دارایی نه‌بێت. دووه‌م: به‌كارهێنانی كاره‌كه له دامه‌زراوێكی فێركاری یان رۆشنبیری یان كۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌ر شێوه‌ی ڕوونكردنه‌وه بۆ مه‌به‌سته فێركارییه‌كان و هیچ داهاتێكی دارایی نه‌بێت له‌گه‌ڵ باسكردنی كاره‌كه‌و ناوی دانه‌ره‌كه‌ی. سێیه‌م: تیپه مۆسیقاییه‌كان بۆیان هه‌یه كاره مۆسیقاییه‌كان به‌جێبگه‌یێنن وه له هه‌موویانیشه‌وه مه‌رجه هیچ داهاتێكی دارایی نه‌بێت و سه‌رچاوه‌و ناوی دانه‌ره‌كه ئه‌گه‌ر تیایدا هاتبێت، باسبكرێت. چواره‌م: هه‌ر كه‌سێكی نابینا مافی هه‌یه كۆپیه‌ك بكات له‌و كاره‌ی به سیسته‌می نووسینی تایبه‌ت به‌خۆیان (Braille) چاپكراوه له‌و كاره ئه‌ده‌بی یان مۆسیقاییانه‌ی به پیتی زه‌ق یان تۆماری ده‌نگیی بڵاوكراونه‌ته‌وه. وه كۆپیكردنی هه‌ر كارێكی بڵاوكراوه به رێگه‌ی وێنه‌گرتنه‌وه بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ئه‌وانه‌ی بیستنیان له ده‌ستداوه، به مه‌رجێك ئه‌مه له‌گه‌ڵ وه‌سوودهێنانی ئاسایی كاره‌كه ناكۆك نه‌بێت و به‌بێ پاساو زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه ڕه‌واكانی دانه‌ر نه‌گه‌ینێت. پێنجه‌م: به‌ڵگه‌هێنانه‌وه به بڕگه‌كانی كارێك كه‌وا پێشتر بڵاوكراوه‌ته‌وه، له كارێكی تر به ئامانجی ڕوونكردنه‌وه، یان راڤه‌كردن، یان وتووێژ، یان ڕه‌خنه‌گرتن، یان رۆشنبیركردن، یان تاقیكردنه‌وه، ئه‌ویش به‌و ڕاده‌یه‌ی كه‌وا ئه‌م ئامانجه پاساوی بۆ ده‌كات به مه‌رجێك كاره‌كه‌و ناوی دانه‌ره‌كه‌ی باسبكرێت.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: رۆژنامه‌و ئامرازه‌كانی تری راگه‌یاندن بۆیان هه‌یه: یه‌كه‌م: به‌بێ مۆڵه‌تی دانه‌رو به‌بێ پێدانی قه‌ره‌بووكردنه‌وه ووتارو وانه‌و ئاخاوتن و كاره هاوشێوه‌كانی تری گووتراوه، بڵاوبكاته‌وه یان هه‌مووی، یان به‌شێكیان، به‌بێ شێواندن یان گۆڕینی بابه‌ته‌كه، ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ری بكات، له هه‌موو ئه‌م حاڵه‌تانه‌شدا مه‌رجه كاره‌كه‌و ناوی دانه‌ره‌كه‌ی باسبكرێت به مه‌رجێك دانه‌ری هه‌ر یه‌كێك له‌م كارانه بۆی هه‌یه له یه‌ك چاپكراودا یان به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ك یان وێنه‌یه‌كی تر كه هه‌ڵیده‌بژێرێت، بڵاویان بكاته‌وه. دووه‌م: به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی دانه‌ر یان بڵاوكار ئه‌وه‌ی له رۆژنامه‌و ئامرازه‌كانی تر بڵاوده‌كرێته‌وه له ووتار یان كورته به‌شی كارێك كه ڕواڵه‌تی نوچه‌ی سیاسی یان ئابوری یان كۆمه‌ڵایه‌تی یان ئایینی و هی تری هه‌بێت كه له لای ڕای گشتیه‌وه گرنگیان هه‌یه، كۆپی بكات یان وێنه‌یان بگرێت یان بیانگوازێته‌وه، به مه‌رجێك ئاماژه بكرێت به ناوی دانه‌رو ئه‌و سه‌رچاوه‌ی لێی گواستراوه‌ته‌وه، ته‌نها ئه‌گه‌ر به‌ڕاشكاوی تیایدا هاتبێت كه‌وا نابێت لێی بگوازرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و چواره‌م
مادده‌ی بیست و چواره‌م: ده‌شێت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی دانه‌رو به‌بێ پێدانی هه‌ر قه‌ره‌بووێك: یه‌كه‌م: بۆ كتێبخانه گشتییه‌كان و بنكه‌كانی دۆكیومێنتكردنه نابازرگانیه‌كان و ئه‌و دامه‌زراوه زانستی و رۆشنبیری و فێركارییانه‌ی كه‌وا مه‌به‌ستیان قازانج نیه، ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له به‌رنامه‌كانی كۆمپیوته‌ر كۆپی بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی دانانیان له به‌ر ده‌ستی قوتابیان و ده‌سته‌ی مامۆستایان، یان ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له هه‌ر كارێكی تری تایبه‌ت بۆ پێداویستیه‌كانی ئه‌م دامه‌زراوانه، كۆپی بكه‌ن یان وێنه‌ی لێبگرنه‌وه، به مه‌رجێك به‌لای كه‌م یه‌ك دانه‌ی ڕه‌سه‌نی كاره‌كه له به‌ر ده‌ستیان دابێت له‌گه‌ڵ باسكردنی ناوی كاره‌كه‌و دانه‌ره‌كه‌ی. دووه‌م: كۆپیكردن یان وێنه‌گرتن یان تۆماركردنی دانه‌یه‌ك له كارێكی دیاریكراو بۆ به‌كارهێنانی له رێكاری دادگه‌ریی یان كارگێری ئه‌ویش له سنووری پێویستیی ئه‌م رێكارانه.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: یه‌كه‌م: مافه داراییه‌كانی دانه‌ر، كه‌وا له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه، به‌درێژایی ماوه‌ی ژیانی و په‌نجا ساڵیش له دوای كۆچی دواییكردنی، ده‌پارێزرێن. دووه‌م: مافه داراییه‌كانی دانه‌ری كاره هاوبه‌شه‌كان، كه‌وا له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه، به‌درێژایی ماوه‌ی ژیانیان و په‌نجا ساڵیش له دوای كۆچی دواییكردنی دوایین كه‌سی زیندوو له نێوانیاندا، ده‌پارێزرێن. سێیه‌م: مافه داراییه‌كانی دانه‌ری كاره به‌كۆمه‌ڵه‌كان ـ جگه له دانه‌ری كاری هونه‌ره پراكتیكیه‌كان ـ ئه‌گه‌ر خاوه‌نی مافه‌كانی دانه‌ر كه‌سێكی مه‌عنه‌وی بێت، به‌درێژایی ماوه‌ی په‌نجا ساڵ له رێكه‌وتی یه‌كه‌م بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه یان خسته‌به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ره‌وه كامیان دوورتر بێت، ده‌پارێزرێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خاوه‌نی ئه‌م مافانه، كه‌سێكی سروشتی بێت، ئه‌وا ماوه‌ی پاراستنه‌كه‌ی به‌پێی ئه‌و رێسایه ده‌بێت كه‌وا له هه‌ردوو بڕگه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می ئه‌م مادده‌یه ده‌قیان له سه‌ر كراوه. چواره‌م: مافه داراییه‌كانی ئه‌و كارانه‌ی كه‌وا بۆ یه‌كه‌مجار له دوای كۆچی دوایی دانه‌ره‌كانیان، بڵاوده‌كرێنه‌وه، به به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی په‌نجا ساڵ به‌سه‌ر رێكه‌وتی یه‌كه‌م بڵاوكردنه‌وه یان خسته‌به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ره‌وه كامیان دوورتر بێت، كۆتاییان پێدێت. پێنجه‌م: مافه داراییه‌كانی ئه‌و كارانه‌ی كه‌وا به‌بێ ناوی دانه‌ره‌كانیان یان به ناوێكی خوازراوه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه ئه‌وا بۆ ماوه‌ی په‌نجا ساڵ له رێكه‌وتی یه‌كه‌م بڵاوكردنه‌وه یان خسته‌به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ره‌وه كامیان دوورتر بێت، ده‌پارێزرێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دانه‌ره‌كه‌ی كه‌سێكی ناسراوو دیاریكراو بێت یان دانه‌ره‌كه‌ی ناسنامه‌ی خۆی ئاشكرا كرد، ئه‌وا ماوه‌ی پاراستنه‌كه به‌پێی ئه‌و رێسایه ده‌بێت كه له بڕگه یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا ده‌قی له سه‌ر كراوه. شه‌شه‌م: مافه داراییه‌كانی دانه‌ری كاری هونه‌ره پراكتیكیه‌كان به به‌سه‌رچوونی بیست و پێنج ساڵ به‌سه‌ر رێكه‌وتی یه‌كه‌م بڵاوكردنه‌وه یان خسته‌به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ره‌وه كامیان دوورتر بێت، كۆتاییان پێدێت. حه‌وته‌م: ئه‌و ماوانه‌ی كه‌وا له بڕگه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه ده‌قیان له سه‌ر كراوه له یه‌كه‌م رۆژی ئه‌و ساڵه زایینیه‌ی كه‌وا له دوای ڕوودانی ئه‌و وه‌قایعانه‌ی له بڕگه‌كانی سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان بۆ كراوه، ده‌ست پێده‌كه‌ن.
مادده‌ی سی و چواره‌م
مادده‌ی سی و چواره‌م: یه‌كه‌م: پێویسته له سه‌ر گشت شوێنه مۆڵه‌تدراوه‌كانی كۆپیكردن یان دابه‌شكردن یان فرۆشتنی كاره‌كان له هه‌رێمدا، ئه‌و به‌ڵگه‌نامه نووسراوانه‌ی كه‌وا له لایه‌ن خاوه‌نی كاره‌كه یان ده‌سه‌ڵاته په‌یوه‌نداره‌كانی تر به‌م كارانه ڕایانده‌سپێرێت، بپارێزن، كاره‌كه چ له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم بێت یان له ده‌ره‌وه‌ی. دووه‌م: فه‌رمانبه‌رانی به‌شی پاراستنی مافی دانه‌ر له وه‌زاره‌ت، پاڵپشت به بڕیارێكی دادگه‌ریی ده‌ركراو له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوچه‌كه، بۆیان هه‌یه هه‌ر شوێنێكی چاپكردن یان كۆپیكردن یان به‌رهه‌مهێنان یان دابه‌شكردنی كاره‌كان، به ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه‌شه‌وه، بپشكنن، و بۆیان هه‌یه، تا گه‌یشتن به ئه‌نجام، دانه سه‌رپێچیكاره‌كانی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له لای دادگای لێكۆڵینه‌وه بسپێرن.
مادده‌ی سی وپێنجه‌م
مادده‌ی سی وپێنجه‌م: یه‌كه‌م: دادگا بۆی هه‌یه، له‌سه‌ر داواكاری خاوه‌ن ماف یان یه‌كێك له میراتگر یان جێگره‌وه‌كانی، چ پێش به‌رزكردنه‌وه‌ی داوا یان له كاتی داواكه‌دا، هه‌ر رێكارێك له‌م رێكاره پاراستنه‌كیانه‌ی خواره‌وه، په‌یوه‌ست به هه‌ر ده‌ستدرێژیێك بۆ سه‌ر ئه‌و مافانه‌ی له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له سه‌ر كراوه، بگرێته‌به‌ر: 1- هه‌ڵسان به وه‌سفێكی ووردی كاره‌كه. 2- فه‌رماندان به ڕاگرتنی ده‌ستدرێژییه‌كه. 3- سه‌لماندنی به‌جێگه‌یاندنی ئاشكرای ریتم یان نواندن یان گووتنه‌وه‌ی كارێك له نێوان جه‌ماوه‌رداو رێگه‌گرتن له به‌رده‌وام بوونی. 4- گلدانه‌وه‌ی دانه نایاساییه‌كان و هه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌ك یان ئامرازێكی به‌كارهاتوو له كۆپیكردنه‌كه. 5- ده‌ستبه‌سه‌رداگرتی دانه نایاساییه‌كان و هه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌ك یان ئامرازێكی به‌كارهاتوو له كۆپیكردنه‌كه یان به‌تایبه‌ت ئاماده‌كراوه بۆ دووباره بڵاوكردنه‌وه. 6- كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كانی وه‌سوودهێنانی ناڕه‌وا. دووه‌م: له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه‌وا ئه‌گه‌ر هه‌یه دواكه‌وتن له گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانی سه‌ره‌وه، زیان به خاوه‌ن ماف بگه‌ینێت، وناكرێت قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه یان له‌و حاڵه‌تانه‌ی مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی به‌ڵگه‌ی په‌یوه‌ست به سه‌لماندنی ڕووداوی ده‌ستدرێژیكردنه‌كه هه‌یه، ئه‌وا دادگا بۆی هه‌یه هه‌ر رێكارێك له‌و رێكارانه‌ی له بڕگه (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌قیان له سه‌ر كراوه، به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێم، بگرێته‌به‌ر.
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: سزا ده‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له یه‌ك مانگ كه‌متر نه‌بێت و له ساڵێك زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له پێنج سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت، یان به یه‌كێك له‌م دوو سزایه، هه‌ر كه‌سێك یه‌كێك له‌م كرده‌وانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بدات: 1- فرۆشتن یان به‌كرێدانی كارێكی پارێزراو به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، یان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك كاره‌كه بخاته ئاڵوگۆڕكردنه‌وه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی نووسراوی پێشوه‌خته‌ی خاوه‌ن ماف له سه‌ر ئه‌م كاره. 2- لاساییكردنی كاره‌كه یان فرۆشتنی یان خسته‌ڕووی بۆ فرۆشتن یان ئاڵوگۆڕكردنی یان به‌كرێدانی له‌گه‌ڵ زانینی ئه‌وه‌ی كه‌وا لاسایی كراوه‌ته‌وه. 3- بڵاوكردنه‌وه‌ی كارێكی پارێزراو به‌هه‌ر ئامرازێكی بڵاوكردنه‌وه، جگه له‌و حاڵه‌تانه‌ی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌ده‌ر كراون، ئه‌ویش به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی نووسراوی پێشوه‌خته‌ی خاوه‌ن ماف له سه‌ر ئه‌م كاره. 4- هه‌ڵسان، به نیازخراپی، به له‌ناوبردنی یان تێكدانی یان خه‌وشداركردنی هه‌ر پاراستنێكی ته‌كنیكی كه‌وا دانه‌ر به‌كاریان ده‌هێنێت. 5- ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر هه‌ر مافێكی تری مه‌عنه‌وی یان دارایی له مافه‌كانی دانه‌ر. دووه‌م: سزاكه فره‌ده‌بێت به فره‌بوونی ئه‌و كار یان به‌جێگه‌یاندن یان په‌خش یان تۆماركردنانه‌ی كه‌وا بابه‌تی تاوانه‌كه‌ن. سێیه‌م: له حاڵه‌تی دووباره‌كردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه، ئه‌وا سزاكه ده‌بێته به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ مانگ كه‌متر نه‌بێت و له دوو ساڵ زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له دوو ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له پێنج ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت یان یه‌كێك له‌م دوو سزایه. چواره‌م: پێویسته له سه‌ر دادگا حوكم بدات به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و دانانه‌ی كه‌وا بابه‌تی تاوانه‌كه‌ن و هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌ی به‌كارهاتوو له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه. پێنجه‌م: له كاتی حوكم دان به تاوانباركردن، دادگا بۆی هه‌یه حوكم ده‌ربكات به داخستنی ئه‌و دامه‌زراوه‌ی كه‌وا كه‌سی حوكم له‌سه‌ردراو له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی به‌كاری هێنانه‌وه، بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ زیاتر نه‌بێت و له حاڵه‌تی دووباره‌كردنه‌وی ئه‌و تاوانانه‌ی له بڕگه (یه‌كه‌م/2)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون، ئه‌وا داخستنه‌كه پێویسته‌كیی ده‌بێت.
مادده‌ی سی وحه‌وته‌م
مادده‌ی سی وحه‌وته‌م: له‌گه‌ڵ پێشێلنه‌كردنی هه‌ر سزایه‌كی توندتر كه هه‌ر یاسایه‌كی تری به‌ركار له هه‌رێمدا ده‌قی له سه‌ر ده‌كات، ئه‌وا سزا ده‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ مانگ كه‌متر نه‌بێت و له ساڵێك زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له پێنج سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت یان به یه‌كێك له‌م دوو سزایه، هه‌ر كه‌سێك: یه‌كه‌م: هه‌ر زانیاریێكی هاتوو له هه‌ر شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی كاره‌كه، به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی خاوه‌ن ماف تیایدا، بسڕێته‌وه یان بگۆڕێت، بۆ مسۆگه‌ركردنی به‌ڕێوه‌بردنی مافه‌كان. وه ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌مانه‌ی خواره‌وه ناسراون، به زانیاری تایبه‌ت به مسۆگه‌ركردنی به‌ڕێوه‌بردنی مافه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێن: 1- كار یان تۆماری ده‌نگیی به‌جێگه‌ینه‌ریی. 2- دانه‌ر یان به‌جێگه‌ینه‌ر یان به‌رهه‌مهێنه‌ری ده‌نگیی. 3- خاوه‌نی ماف له كارێك یان به‌جێگه‌یاندنێك یان تۆماركردنێكی ده‌نگیی. 4- ئه‌و مه‌رجانه‌ی پێویستن بۆ سوودو كه‌ڵك وه‌رگرتن له كارێك یان به‌جێگه‌یاندنێك یان تۆماركردنێكی ده‌نگیی، بێنه‌ئاراوه. 5- هه‌ر ژماره‌یه‌ك یان جفره‌یه‌ك هیما بكات بۆ ده‌رخستنی ئه‌م زانیارییانه. دووه‌م: به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی خاوه‌ن ماف، چه‌ند دانه‌یه‌ك له كارێك یان به‌جێگه‌یاندنێكی چه‌سپاو یان تۆماركردنێكی ده‌نگیی، دابه‌شیان بكات یان هاورده‌یان بكات به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنیان یان په‌خشیان بكات یان بۆ جه‌ماوه‌ر بیانگوازێته‌وه، چ زانیاری هه‌بێت له‌مباره‌یه‌وه یان هۆی ته‌واوی هه‌بێت بۆ زانین.