مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:
به‌رهه‌مهێنه‌ری كاری سینه‌مایی یان رادیۆیی یان ته‌له‌فزیۆنی یان ده‌نگیی ئه‌م مافانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كات:
یه‌كه‌م: كۆپیكردنی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆی كاره‌كه‌ی به هه‌ر رێگه‌یه‌ك یان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك، چ به شێوه‌یه‌كی كاتی بێت یان هه‌میشه‌یی، به كۆپیكردنی دیجیتالی ئه‌لیكترۆنیشه‌وه.
دووه‌م: دابه‌شكردنی كاره‌كه‌ی له رێگه‌ی فرۆشتن یان هه‌ر ڕه‌فتارێكی تری گوێزه‌ر بۆ خاوندارێتی.
سێیه‌م: به‌كرێدانی بازرگانی كاره‌كه‌ی.
چواره‌م: خستنی كاره‌كه‌ی بۆ به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ر.