یاسای ژماره (16)ی ساڵی2012یاسای جێبه‌جێكردن و هه‌مواركردنی
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: جێبه‌جێكردن و هه‌مواركردنی پیاده‌كردنی یاسای دادنووسانی ژماره (33)ی ساڵی 1998 له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقداو، كاركردن به حوكمه‌كانی.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: له‌كارخستنی مادده (16)ی یاسای دادنووسانی ژماره (33)ی ساڵی 1998 له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقداو، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه: یه‌كه‌م: زمانی فه‌رمی پێشكه‌شكردن و دۆكیومێنتكردنی سه‌نه‌د له هه‌رێمی كوردستان – عێراقدا، زمانی كوردی و عه‌ره‌بیه. دووه‌م: زمانی رێكخستن و دۆكیومێنتكردنی سه‌نه‌د له هه‌رێمی كوردستان – عێراقدا، زمانی كوردییه یان عه‌ره‌بیه. سێیه‌م: دادنووس بۆی هه‌یه به زمانێكی بیانی سه‌نه‌د دۆكیومێنت بكات و بینووسێته‌وه ئه‌ویش له دوای زانینی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی له رێگه‌ی وه‌رگێرێكی سوێندراو.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: دامه‌زراوو فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان - عێراق و ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن پۆستن تیایاندا، جێگه‌ی دامه‌زراوو فه‌رمانگه‌كانی ناوه‌ندیی و ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن پۆستن تیایاندا، له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م یاسایه‌دا هاتبن، ده‌گرنه‌وه.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: له‌كارخستنی برگه‌ی (شه‌شه‌م)ی مادده (11)ی یاسای دادنووسانی ژماره (33)ی ساڵی 1998 له هه‌رێمی كوردستان – عێراقداو، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه: شه‌شه‌م: دادنووس بۆی هه‌یه، به‌گوێره‌ی قه‌ناعه‌تی خۆی، توانای دارایی ده‌سته‌به‌ر (كفیل) له سنووری (1.500.000) یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار، پشتگیریی بكات.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵاتی دادنووس بداته ئه‌ندامی داواكاری گشتی یان جێبه‌جێكاری داد یان به‌رێوه‌به‌ری چاودێریی ناكامان به مه‌رجێك ماوه‌ی پیاده‌كردنیان بۆ كاری یاسایی له دوو ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵاتی دادنووس بداته لێكۆڵه‌ری داد یان یاریده‌ده‌ری دادگه‌ریی له نێوان كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به مه‌رجێك ماوه‌ی پیاده‌كردنیان بۆ كاری یاسایی له دوو ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له دوای نه‌وه‌ت رۆژ له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا، جێبه‌جێ ده‌كرێت.