مادده‌ی دووه‌م: له‌كارخستنی مادده (16)ی یاسای دادنووسانی ژماره (33)ی ساڵی 1998 له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقداو، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه: یه‌كه‌م: زمانی فه‌رمی پێشكه‌شكردن و دۆكیومێنتكردنی سه‌نه‌د له هه‌رێمی كوردستان – عێراقدا، زمانی كوردی و عه‌ره‌بیه. دووه‌م: زمانی رێكخستن و دۆكیومێنتكردنی سه‌نه‌د له هه‌رێمی كوردستان – عێراقدا، زمانی كوردییه یان عه‌ره‌بیه. سێیه‌م: دادنووس بۆی هه‌یه به زمانێكی بیانی سه‌نه‌د دۆكیومێنت بكات و بینووسێته‌وه ئه‌ویش له دوای زانینی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی له رێگه‌ی وه‌رگێرێكی سوێندراو.