یاسای ژماره (16)ی ساڵی 2013یاسای هه‌مواری دووه‌می یاسای هه
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: راگرتنی پیاده‌كردنی بڕگه‌ی (پێنجه‌م)ی مادده‌ی سی و دووه‌م (دووباره)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان – عێراق ی ژماره (4)ی ساڵی 2009، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی هه‌ڵبژاردنی دووه‌می ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیه‌كان له هه‌رێمدا.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی (دوازده‌م)ی هه‌مواركراو به یاسای ژماره (21)ی ساڵی 2011، هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: یه‌كه‌م: پۆلیسی خۆجێیه‌تی له وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ كاری پاراستنی بنكه‌كانی هه‌ڵبژاردن له كاتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا له ئه‌ستۆ ده‌گرێت. دووه‌م: هێزه‌كانی ئاسایشی ناوه‌خۆو چه‌كداران بۆیان نیه بچنه نێو بنكه‌كانی هه‌ڵبژاردن ته‌نها له‌سه‌ر داواكاری سه‌رۆكی لێژنه‌وه نه‌بێت.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی ده‌رچوواندنی جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه.