مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی (دوازده‌م)ی هه‌مواركراو به یاسای ژماره (21)ی ساڵی 2011، هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: یه‌كه‌م: پۆلیسی خۆجێیه‌تی له وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ كاری پاراستنی بنكه‌كانی هه‌ڵبژاردن له كاتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا له ئه‌ستۆ ده‌گرێت. دووه‌م: هێزه‌كانی ئاسایشی ناوه‌خۆو چه‌كداران بۆیان نیه بچنه نێو بنكه‌كانی هه‌ڵبژاردن ته‌نها له‌سه‌ر داواكاری سه‌رۆكی لێژنه‌وه نه‌بێت.