یاسای ژماره(1) بۆ ساڵی 2006 یاسای هه‌موار كردنی حه‌وته‌می ئ
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
ماده‌ی یه‌كه‌م:
ماده‌ی یه‌كه‌م: 1. ئه‌و به‌ده‌ركردنه‌ی (الاستپناء) له هه‌مواركردنی یه‌كه‌می مادده‌ی چواره‌م له یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی هه‌مواركراودا هاتووه سه‌باره‌ت به مه‌رجی ته‌مه‌ن هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه. 2. مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ پۆستی بریكاری وه‌زاره‌ت داده‌نرێت به‌لای كه‌م هه‌ڵگری بڕوانامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆ بێت.
ماده‌ی دووه‌م:
ماده‌ی دووه‌م: 1. بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی یه‌كه‌می یاسای هه‌مواركردنی پێنجه‌می یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌موارده‌كرێت وبه‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: ( ئه‌نجومه‌ن به باڵاترین ده‌سته‌ی جێبه‌جێكردنی هه‌رێم داده‌نرێت و له‌سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیره‌كان پێك دێت) 2. بڕگه (2) له‌هه‌مان مادده هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه: ( سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جێگرێكی ده‌بێت) 3. بڕگه (3)له هه‌مان مادده هه‌ڵده‌وشێندرێته‌وه و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه: 4. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه هه‌ندێك له‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به‌جێگره‌كه‌ی بدات. 5. ب- له‌كاتی ئه‌ماده نه‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا جێگره‌كه‌ی جێگه‌ی ئه‌و ده‌گرێته‌وه. 6. بڕگه (2)ی مادده‌ی حه‌وته‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه. 7. ( له حاڵه‌تی چۆڵ بوونی پۆستی سه‌رۆكدا جێگره‌كه‌ی كار‌و فه‌رمانی پۆسته‌كه ده‌گرێته ئه‌ستۆ بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاروباره‌كان تا ده‌ستنیشان كردنی سه‌رۆكێكی نوێ له ماوه‌ی (15) رۆژو پێكهێنانی وه‌زاره‌تێكی نوێ).
ماده‌ی سێیه‌م:
ماده‌ی سێیه‌م: مادده‌ی نۆیه‌م له‌یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌مواركردنانه‌ی به‌سه‌ریدا كراوه هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه. 1. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته خۆ:- 2. وه‌زاره‌تی ناوخۆ 3. وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری 4. وه‌زاره‌تی داد 5. وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه 6. وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه 7. وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده 8. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی 9. وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی 10. وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی 11. وه‌زاره‌تی ده‌رامه‌ته ئاوویه‌كان 12. وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن 13. وه‌زاره‌تی پلاندانان 14. وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ 15. وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی 16. وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ 17. وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان وئه‌نفالكراوه‌كان 18. وه‌زاره‌تی رۆشنبیری 19. وه‌زاره‌تی كاره‌با 20. وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان 21. وه‌زاره‌تی شاره‌وانی 22. وه‌زاره‌تی وه‌رزش ولاوان 23. وه‌زاره‌تی كاروباری ناوچه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم 24. وه‌زاره‌تی بازرگانی 25. وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی 26. وه‌زاره‌تی ژینگه 27. وه‌زاره‌تی گه‌شت و گوزار 28. وه‌زاره‌تی گه‌یاندن 29. ده‌كرێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چه‌ند وه‌زیرێكی هه‌رێم بگرێته خۆ.
ماده‌ی چواره‌م:
ماده‌ی چواره‌م: كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ ئه‌حكامی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت.
ماده‌ی پێنجه‌م:
ماده‌ی پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێ ئه‌حكامی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكات.
ماده‌ی شه‌شه‌م:
ماده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی( وه‌قایعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.